هێنری چی دەکات لە نەتەوە یەکگرتوەکان ڕۆژی 28ی مانگ؟
بێرنارد هێنری لێڤی، فه‌یله‌سووف و بیرمه‌ندی فه‌ره‌نسی و دۆستی نزیكی كورد، له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌ڵێت: "له به‌رده‌م 193 وڵات له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌یسه‌له‌مێنم، كورد جگه له چیاكان، دۆستی دیكه‌ی زۆری هه‌یه".
به گوێره‌ی زنجیره تویته‌كه‌ی ئه‌و بیرمه‌نده له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، بڕیاره رۆژی 28ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر، فیلمی پێشمه‌رگه، كه له ده‌رهێنانی خۆیه‌تی، له باڵه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك نمایش بكات.
هێنری لێڤی، له توویته‌ره‌كه‌ی خۆی نووسیویه‌تی: "193 نه‌ته‌وه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت پێشمه‌رگه بوون واتای چییه، پێشمه‌رگه واتا كڕۆكی ئازایه‌تی و بوێری".
ئه‌و بیرمه‌نده فه‌ره‌نسییه‌كه، له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیدا، سوپاسی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ده‌كات، كه هاوكارییان كردووه بۆ نمایشكردنی فیلمه‌كه له باڵه‌خانه‌ی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
بێرنارد هێنری لێڤی، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو، فیلمێكی له باره‌ی قاره‌مانێتییه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعش ده‌رهێناوه و له نزیكه‌وه ئاگاداری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بووه و قاره‌مانێتییه‌كانی ئه‌و هێزه نه‌به‌زیوه‌ی بینیوه.
هاوكات وه‌ك چاو‌دێر، به‌شداری له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی كرد له 25ی ئه‌یلوولی رابردوو و به‌رده‌وام پشتگیری خۆی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ كورد، نیشانداوه.
تعليقات
إرسال تعليق