زانایان قەڵایەكیان لە ژێر دەریاچەی "وان" لە باکووری کوردستان دۆزییەوە
بەپێی ئاژانسی "ئەنادۆڵو" شارەزایان قەڵایەکی کۆنیان دۆزییەوە لە ژێر ئاوی دەریاچەی "وان" لە باکووری کوردستان کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ سێ هەزار ساڵ بەر لە ئێستا.
شارەزایان پێیان وایە ئەم دیمەنە جوانە کە دۆزراوەتەوە پێکهاتووە لە قەڵایەک کە لە سەردەمی شارستانیەتی "ئوراتۆ" دروستکراوە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی چەرخی ئاسنین کە گەشەی کرد لە نێوان سەدەی شەش و نۆی پێش زایینی.
هەندێ لە زانایانی شوێنەوارناسی لە زانکۆی یوزونجوی وان و تیمێکی ژێردەریایی ئەم شوێنەوارەیان دۆزییەوە.
موحسن سیلان سەرۆکی تیمەکە وتی، ئەم شوێنەوارە بەشێکە لە شوێنێکی فراوان کە نزیکەی یەک کیلۆمەتر دەبێت.
هەرچەندە ئەم شوێنەوارە چەند سەدەیەکە لەژێر ئاوە، بەڵام بەشی دیواری قەڵاکە کە بەچاو دەبینرێت نزیکەی ۱٠ بۆ ١٣ پێ بەرزە.
تعليقات
إرسال تعليق