چۆن شاسوار ئەمانەی بۆ چۆیە سەر لە سلێمانیدا؟بابەتێکی گرینگ
ئەگەر هەژمونی ئیرهابی فکر لە سلێمانی زاڵ نەبێ ، چۆن ئەو سەوداو مامەڵەیەی (شاسوار عبدالواحید) بە ئاسانی تێدەپەڕێت !
چۆن وا بەئاسانی بەنوێژی نیوەرۆ ئەو سەفقە پڕ لەچەواشەکاری و ساختەچێتی و قۆڵ بڕین و پڕلەدرۆ دەلەسەو دزیکردنە بۆی دەچێتە سەر ؟تیرۆری هزر (ارهاب الفکر) لە تیرۆری داعش مەترسیدار ترە .
تیرۆری هزر (ارهاب الفکر)هەندێک جار پێشی دەگوترێت (ارهاب النفسی) ، مەترسیدارترین جۆری تیرۆرە ، ئەو تیرۆرە لە جۆرێکی شاراوەیە و بە ئاسانی دەتوانێت خۆی بخزێنێتە ناو کۆمەڵگاوە ، بەئاسانی کاریگەری مەترسیدار لە دوای خۆی جێدێڵێت ، ئەوانەی ئەو جۆرە تیرۆرە پیادە دەکەن ، پێویستیان بە بەکارهێنانی چەک و ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی نیە .
تیرۆری فکر جۆرێکە لە ئایدیۆلۆژیا ، بنیات نراوە لەسەر رێزنەگرتن لە رای بەرامبەر ، کاردەکات بۆ زەوتکردنی ئازادی رادەربرین و داماڵینی تەواوی بەهاکان بەبیانوی ئەوەی کە ئەوەی تۆ دەیلێی یان دەینوسی پێچەوانە و دژە لەگەڵ ئەو رۆشەنبیری و بنەمایانەی کە خۆی باوڕی پێی هەیە ، تیرۆری فکر لە ژێر چەتری ئازادی رادەربرینەوە برەو بە سەپاندنی خۆی دەدات ، مانای تەواوی چەمکەکان بە ئاواژوویی دەخاتە بەردەمی کۆمەڵگا ، چەواشەکارە و بەردەوام لە ژێر بانگەشەی (زۆرینەی ساختەوە) خۆی دەسەپێنێت ، ئەوەی خۆی باوەڕی پێی هەیە بە حەڵال و رەوای دەزانێ ئەگەر ناڕەوا و حەرامیش بێت .
تیرۆری فکری پشت بە شوشتنەوی مێشکی گەنجان دەبەستێت و ئەم توێژە بە کۆیلە دەکات ، دایاندەماڵێت لە بیرکردنەوەی لۆجیکی و تەندروست ، دەیانکات بەکاڵایەکی بێنرخی دەستی کەسانی تر و بە بەردەوامی بەکاردەهێنرێن .
تیرۆی فکر کۆمەڵگا ناسەقامگیر دەکات و درزی گەورەی تێدا دروست دەکات ، خەڵک لەوتنی راستیەکان دەترسێنێت و شکۆ ناهێلێتەوە ، کەرامەتی مرۆڤەکان دەروشێنێت ، ترس و دڵە راوکێ بڵاودەکاتەوە و متمانە ناهێڵێت ، ئومێد دەکوژێت ، تاکەکانی کۆمەڵگا دەمارگیر دەکات و بەردەوام لە هەڵچوندا دەبن ...
ئەو کۆمەڵگایەی تیرۆری فکری لەناو پیادەکرابێ تاکەکانی گیرۆدەی چەندین نەخۆشی دەرونی دەبن ، دەبێ دوبارە رابهێنرێنەوە ....هەربۆیەشە تیرۆری فکر بە مترسیدارترین جۆرەکانی تیرۆر دادەنرێت !
#نیازحاجی
تعليقات
إرسال تعليق