ئەندام کۆمیتەیەکی یەکێتی کوژراو کوڕەکەی بریندارکرا لەخانەقین
شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه هێرشكرایه‌سه‌ر به‌رپرسێكی یه‌كێتیی و شه‌هیدكرا، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینیش ورده‌كاری ڕوداوه‌كه ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، “لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌كه‌ین”.
هێمن مه‌نسور جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتیی به تۆری هه‌والی سلێمانی ڕاگه‌یاند، “دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو كه ژماره‌یان 10 بۆ 15 چه‌كدار بوه، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵی حسێن عه‌لی مه‌عروف كه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ئازادیه له‌خانه‌قین، له‌ئه‌نجامیشدا ناوبراویان شه‌هیدكردوه‌و كوڕه‌كه‌شی برینداره”.
وتیشی:”تائێستا ئێمه نازانین ئه‌و چه‌كدارانه كێ بون و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردمان به‌هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه، بێگومان به‌رده‌وامیشده‌بین بۆئه‌وه‌ی ئه‌منیه‌تی كادر‌و ئه‌ندامه‌كانمان بپارێزین”.
تعليقات
إرسال تعليق