نێچیرڤان بارزانی مەرسومی دەستبەكاربوونی هەڤاڵ ئەبوبەكر دەردەكات
دوای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەسەر سەرۆك و سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆك و سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی دادوەری، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ئەو دەسەڵاتە بەكاردێنێ و مەرسومێك بۆ دەستبەكاربوونی كاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی دەردەكات.
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر كاندیدی بزووتنەوەی گۆڕانە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی، وەك (رووداو) زانیویەتی، ئەمڕۆ دووشەممە 27/11/2017 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەرسومی هەرێمی بۆ دەستبەكاربوونی هەڤاڵ ئەبوبەكر دەردەكات.
بەگوێرەی رێككەوتنی نێوان یەكێتی و گۆڕان لەسەر پۆستی پارێزگاری سلێمانی دوای هەڵبژاردنەكانی 30/4/2014ی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كە بۆ ماوەی چوار ساڵە، هەر دوو ساڵ ئەو پۆستە بۆ یەكێك لەو دوو لایەنە دەبێ.
هەڤاڵ ئەبوبەكر لەبارەی ئەو مەرسومە بە (رووداو)ی گوت: "ئەوەی راستی بێ ئاگاداری وردەكاریی مەرسومەكە نیم، بەڵام وەك كاندیدی گۆڕان چ بە پشتیوانیی خەڵك و چ بە پشتیوانیی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئامادەم ئەو ئەركە وەربگرم".
تعليقات
إرسال تعليق