لە ۱۷ ی شوباتەوە تا ئێستا ئەوەی دەیکەن تەنها بۆ یەک ئامانجە .

لە ۱۷ی شوپاتەوە تا ئێستاشی لەگەڵدابێ ئەو شەڕ و گێچەڵەی بەپارتی دەفرۆشرێ تەنها ئامانج لێی جیاکردنەوەی ئیدارەی زۆنی سەوز نیلیە لە ئیدارەی هولێر ، واتا ئامانج لێی دروست بونی دوو ئیدارەییە !

هەر جارەی بابەت و شتێک دەکرێ بە بیانوو ، جارێک بەهاری عەرەبی و جارێک خۆپیشاندان و موچە و جارێک سەرۆکایەتی هەرێم و جارێک حکومەتی ئینقاز و کاتی ....
ئەو بەیتو بالۆرەیە هیچ کات کۆتایی نایەت ، ئەوان بۆ دروست بونی دوو ئیدارەیی هەموو شتێک دەکەن ، ئاخر جار بینیمان چۆن کەرکوکیان فرۆشت و پێشوازیان لە حەشدی شەعبی کرد ئەوەش هەمووی لەپێناوی دروستکردنی دوو ئیدارەیی بوو ...
ئێستاش ئەوان ئامادەن لە پێناوی دروستبوونی دوو ئیدارەیی ئەوەی هەشە تێکی بدەن و هەڵی بوەشێننەوە ، ئامادەن ئەو هەرێمەی ئێستاش هەیە بەقوربانی دووئیدارەیی بکەن ....
تا ئێستا پارتی رێگر بووە لەوەی دوو ئیدارەیی دروست بێت ، بۆ ئەم مەبەستە قوربانی زۆری داوە ، بەردەوام کراوەتە ئامانج و هێرشی کراوەتە سەر ....
یەکریزی کورد بابەتێکی مەحاڵە ، کورد هیچ کات لە مێژودا یەکڕیز نەبووە تاکو ئێستا یەکڕیز بێت ، خەونی یەکڕیزی کورد لە خەونی سەربەخۆیی مەحاڵترە ...

چیتر ناکرێ پارتی قوربانی بۆ دروست بوونی یەکڕیزی بدات ، با ئەوەی هەشمانە بەخەیاڵی دروست بوونی یەکرێزی لەدەستی نەدەین !
پێویستە پارتی زۆر بەڕوونی ئەوە بە حزبەکانی سلێمانی بگەیەنێت کە چیتر ناتوانێ قبوڵی ئەو دۆخە بکات ، ئەگەر نیازیان جیابونەوەیە با جیا ببنەوە ، ئەوکات هەر کەس لە سنوری دەسەڵاتی خۆی بەرپرس دەبێ .
جا خوای دەکرد ئەوان بەهاوکاری حەشدی شەعبی سلێمانیان دەکردە پاریس !!

#نیازحاجی

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن