نەوشیروان باوکی هەژاران یان بکوژی هەژاران؟
واز له داگیرکردنی گردێکی 128 دۆنمی بهێنن؟ واز له پشکەکەشی بهێنن لە داهاتی نەوتی یەکێتی کە خۆی لەڕۆژنامەی هاوڵاتی وتی لە هەموو شتێکی یەکێتی شەریکم، وازیش لەوە بهێنن کە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بە مانشێت نوسیبووی موخەسەساتی ساڵانەی نەوشیروان لە ساڵێکدا یەک ملیون دۆلار بووە، بەڵام من هیچ سەرکردەیەکی تری بۆرجوازی کوردم نەدیوە هێندەی نەوشیروان بکوژی هەژاران بووبێت.ئاخر هەر لەناو ماڵی خویدا بە کێبڵ کەوتنە وێزەی وەفدی دانوستانکاری حزبی کۆمۆنیست لە ساڵی 2000 که هەموویان کوڕە هەژار بوون یەکێک لە گیانبەختکردوانیش کوڕە ئەنفال بوو ئیتر درۆ بۆ کێ ئەکات؟؟؟ ئەوانەی پشتئاشان و قەڕناقا هەموو مناڵە هەژار بوون، عەبدوڵا سوری حسک کە کاکم وتی مێشکی بتەقێنن کوڕه جوتیار بوو. وریای شێخ وەهاب کوڕە هەژار نەبوو کە بە تەور کوت کوتی کرد؟؟ کچانی سانەوی سلێمانی مناڵە هەژار نەبوون کە جەنابی نارنجۆکی خستە ئاهەنگی خۆشی و شادییانەوە؟ ئەی کۆمۆنیستە تیرۆرکراوەکانی سلێمانی و بەکر عەلی کوڕه هەژار نەبوون؟ نەوشیروان بکوژی هەژارانە نەک باوکی هەژاران.
ڕەوەند
تعليقات
إرسال تعليق