كاميراكانى چاودێری و تێبینیەک ....


لە پێناو باشترکردنی ئاسایشی هاوڵاتیان لەلایەن دەزگاکانی ئاسایشەوە بڕیاری ئەوە دەرکراوە کە سەرجەم مارکێت و نوسینگە و هوتێل و شوێنە تایبەت و گشتیەکان  پێویستە کامیرای چاودێری دابنێن ، ئەمە کارێکی زۆر باشەو جێگای دەستخۆشیە .
بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانیە هیچ کۆنترۆڵێک لەسەر ئەو کامێرایانە نیە و زۆر جار بۆ مەبەستی تر بەکاردەهێنرێن و ڤیدیۆ تۆمارکراوەکان لە دوای رواوەکاندا بڵاودەکرێنەوە لەلایەن خاوەنی ئەو شوێنانە .
ئەو ڤیدیۆیانە زۆر جار دیمەنی شەرەتەقە و روداوی کارەساتبار لەخۆدەگرن کە دوای بڵاوکردنەوەیان لەتۆرەکۆمەڵایەتیەکان دەستاودەستی پێدەکرێت کە کاریگەری خراپی لەسەر دەرونی هاوڵاتیان و دۆخی ئاسایش هەیە .
پێویستە دەزگا ئەمنیەکان ئەو دیاردەیە کۆنترۆڵ بکەن هیچ شوێنێک لەکاتی بونی روداوەکاندا بۆی نەبێ ئەو ڤیدیۆیانە بلاوبکاتەوە ، پێویستە رێنمایی پێویست بۆ ئەم مەبەستە دەربکرێت و ئەوەی سەرپێچیش بکات ، سزا بدرێت .

#نیازحاجی

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن