ئەو تیرۆرە هیچ پەیوەندیەکی بە کوردەوە نیە .
ئەمڕۆ ئەو ئەفسەرەی ئاڵای عێراقی لە ۱٦ ی ئۆکتۆبەر لە باڵەخانەی پارێزگای کەرکوک هەڵکرد ، لەناو چەقی بەغدا تیرۆر کرا ....
ئەو بابەتە هیچ پەیوەندیەکی بە کوردەوە نیە و هیچ کاتێکێش کورد دەستی بۆ تیرۆر و کاری تیرۆریستی نەبردووە .
تیرۆرکردنی ناوبراو لەناو چەقی بەغدا خۆی لەخۆیدا جێگای گومانە ،،،،
ئەم روداوە کارێکی بەرنامە بۆ دارێژراوە لەلایەن خودی گروپە میلیشیاییەکانەوە بۆ تاوانبارکردنی کورد ، مەبەست لێی شاردنەوەی ئەو هەموو تاوانەیە کە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە کەرکوک و دووز ئەنجامیانداوە .
هەروەها بۆ ئەوەیە تا وا پیشان بدرێت کە کورد لەناو بەغداش دەستی دەروات و دەتوانێت خەلک تیرۆر بکات بۆئەوەی لەمەودواش ئەگەر تیرۆری تر ئەنجام درا ، دەستی تاوان بۆ کورد درێژبکرێ و هەستی رق و تۆڵەسەندنەوە لەدژی کورد توندتر بکرێت .
زۆر ئامانجی تریش لەپشتی تیرۆرکردنی ئەو ئەفسەرەوە خۆی مەڵاس داوە و لە رۆژانی ئایندە باشتر روون دەبنەوە .
#نیازحاجی
تعليقات
إرسال تعليق