قایمقامی داقوق لەکار لادرا بەهۆی کورد بوونی

ئەنجوومەنی شارۆچکەی داقوق، قایمقامی قەزاکەیان لە پۆستەکەی دوورخستەوەو ھەوڵی لابردنی سەرۆک شارەوانیش دراوە، ئەوەش بەوتەی بەرپرسێکی پارتی.

ھیوا رەشید، بەرپرسی ناوچەی پارتی لە داقوق، بە خەندان-ی راگەیاند، ئەنجوومەنی شارۆچکەی داقوق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی عەرەب و تورکمان کە ١٠ئەندامن قایمقامی شارۆچکەکە "عەبدولئەمیر خوداکەرەم"یان لە پۆستەکەی لابرد.

بەوتەی ئەو، ھۆکاری دورخستنەوەی قایمقام کە پشکی کوردە ئەوەیە، بەشداری کردوە لە ریفراندۆمی ٢٥ی ئەیلول و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان.

ئەنجوومەنی شارۆچکەی داقوق ١٤ ئەندامی ھەیەو، پێنجیان تورکمان و پێنجیان عەرەبن و  چوارەکەی دیکە کوردن.

ھیوا رەشید وتیشی، لە گەڵ ھاتنی چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆ سنوورەکە، بەرێوەبەری پۆلیسی داقوق کە کوردبوو لە پۆستەکەی لابراو "ھەروەھا ھەوڵی لابردنی سەرۆک شارەوانیش درا کە بە ھەمان شێوە ئەویش پشکی کوردە، بەڵام گروپە چەکدارەکان لە نێوان خۆیاندا، دابەشبوون و بەشێکیان دژی لابردنی وەستاونەوە بەشێکیشیان لە گەڵ لابردنی بوون، ھەربۆیە تا ئێستا لانەبراوە".

پاش کشانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لەناوچە کێشەلەسەرەکان و کۆنتڕۆڵکردنیان لە لایەن ھێزعێراقییەکانەوە، ئەو چەکدارانە لە زۆربەی ناوچەکان پۆستە ئیدارییەکانیان لەکورد وەرگرتووەتەوە و عەرەب و تورکمانی شیعەیان لە شوێنەکانیان داناوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن