ئەو پیاوەی چاڵەکەی بۆ سەدام هەڵکەند نهێنییەکان ئاشکرا دەکات!

عەلا نامیق ئەوپیاوەی لەنێو کێڵگەکەی خۆیدا چاڵێکی خۆشاردنەوەی بۆسەدام حسێنی سەرۆکی پێشووی عیراق هەڵکەند نهێنییەکانی ژیانی سەدام لەو ماوەیەدا دەگێڕێتەوە.
عەلای تەمەن 41 ساڵ ماوەیەکی زۆر شۆفێری سەدام بووەو هەندێکجار لەنێو چاڵەکەدا داوای کردووە بێتە دەرەوەو بە ئۆتۆمبێل بۆ کوێی بیەوێت بیبات، ناوبراو باس لەوە دەکات سەدام بەهیچ جۆرێک تەلەفۆن و ئامێری ئەلیکترۆنیاتی بەکارنەدەهێنا بۆ ئەوەی لەرێگەی ئامێری پێشکەوتووەوە ئەمریکییەکان درک بە شوێنەکەی نەکەن و نەگیرێت.
سەدام لەو ماوەیەی لەنێو چاڵەکەدا بووە کە بەچاڵی جاڵجاڵۆکە ناسراوە، چەندین وتاری دەنگی لەڕێگەی ریکۆردەرێکی بچووکی سادەوە تۆمارکردووەو ئاراستەی دەست و پێوەندەکانی کردووە، چەندین دێڕە هۆنراوەشی لەو چاڵەدا نووسیوە.
عەلانامیق و برایەکی بەناوی قەیس هاوکاری سەدامیان کردووەو ئەو چاڵە جاڵجاڵۆکەیەیان بۆ دروستکردووە لەنێو کێلگەیەکی دارخورما لە تکریتی زێدی سەدام خۆی، ئەو کێڵگەیەش لەسەر قەراغی رووباری فورات بووەو نزیک بووە لە کەسوکار و نزیکەکانی خۆیەوە، وەک باسی دەکات باشتر بووە سەدام لەوێ نیشتەجێ ببێت، چونکە خەڵکی ناوچەکە خۆشیانویستووەو زۆربەی خزمی نزیکی خۆی بوون.
ناوبراو باس لەوەشدەکات جارێک سەدام پێویستی بەوە بووە تۆمارێکی دەنگی بڵاوبکاتەوە، هەربۆیە داوای کردووە عەلا بە ئۆتۆمبێلەکەی بیبات بۆ سەر رێگای شاری سەمەڕا بۆ ئەوەی لەکاتی تۆمارکردنی وتارەکەیدا دەنگی ژاوە ژاوی رێگاکە تۆمار ببێت، ئەمەش بۆ ئەوە بووە ئەمریکییەکان درک بەشوێنەکەی نەکەن و سەریان لێ تێکبدات.
ماوەی 13 ساڵە سەدام لەسەر کورسی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق نەماوەو دەسەڵاتەکەی لەلایەن هێزی هاوپەیمانان و ئەمریکاوە لەکارخراوە، لە 13ی دیسەمبەری 2003 دەستگیردەکرێت و لە 30ی دیسەمبەری 2006 لە شاری کازمییە لە سێدارەدەدرێت، رۆژی دواتریش لە گوندی عۆجەی سەربە پارێزگای تکریت کە زێدی خۆی بووە بەخاک سپێردراوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن