هوتاف کێشانی شەڕی ناوخۆ لەکوێوە سەرچاوە ئەگرێت؟
پار ساڵ رێک وەکو ئەمڕۆ ، قەیس خەزعەی سەرکردەی عەصائیبی ئەهلی حەق لە بۆنەیەکدا ئەوەی راگەیاند ((کە دوای تەواوبوونی شەڕی داعش ، شەری کورد دەکەن ))....
بەڵێ بینیمان رێک وەک ئەو قسەیەی کەکردی ئەوەیان جێبەجێ کرد و ئەنجام دا ، دەرکەوت ئەو شەڕەی بەکوردستانیان فرۆشت هیچ پەیوەندیەکی بە ئەنجامدانی (ڕیفڕاندۆم)ەوە نەبوو ، ئەوان بەرنامەیان ئەوە بوو کە لەدوای شەڕی داعش شەری کورد بکەن !
کەواتە دەرکەوت بڕیاری ئەنجامدانی (ریفڕاندۆم) بڕیارێکی دروست ، وە لە کاتێکی گونجاودا بوو ،
هەروەها ئەو تاقمەی کە خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەریان ئەنجامدا ، ئەگەر ریفراندۆمیش نەکرابا ئەوان ئەو خیانەتەیان هەر لەکوردستان دەکرد !
خیانەتی ۱٦ ئۆکتۆبەر ، درێژکراوەی ئاژاوەکانی تاقمی ۱۷ی شوباتە ، ئەوکاتیش کە هیچ قەیرانێک لە ئارادا نەبوو ، ئەوان دەستیان بە ئاژاوە دروستکردن کرد ،،،،
لاهور جەنگی بەر لە چەند رۆژێک تاکیدی لەوە کردەوە کە شەری ناوخۆ هەڵدەگیرسێنێت ، ئەو لێدوانەی ئەو هاوکاتە لەگەڵ ئەو بانگەشانەی ئێستا کەبۆ خۆپیشاندان و دروستکردنی ئاڵۆزی دەکرێن....
کەواتە ۱۷ی شوبات و هێرشەکانی داعش و ۱٦ی ئۆکتۆبەر و حکومەتی ئینقاز و ئێستاش کە بانگەشەی شەری ناوخۆ و ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەکرێت ، هەمویان زنجیرەیەک هەوڵی یەک بەدوای یەکن لەدژی کوردستان ، لەلایەن یەک کارخانەوە دەخولقێنرێن و کاری لەسەر دەکرێت .
#نیازحاجی
تعليقات
إرسال تعليق