بەرامبەر بەچی ئەمریکا ئێران ڕادەگرێت دژی عەرەب؟
گوشار و زیادەرەویەکانی ئێران بۆسەر وڵاتانی عەرەب بەردەوام و زیاتریش دەبن تا ئەو کاتەی عەرەب رازی دەبن ، یان بێدەنگ دەبن بەوەی قودس ببێتە پایتەختی ئیسرائیل !
ئەگەر وڵاتانی عەرەبی بەوە رازی بن یان بێدەنگی لێ بکەن، ئەوکات دەست و پێ برینی ئێران لە ناوچەکە دەست پێ دەکات ....
بەشێکی وڵاتانی کەنداو دواجار ناچار دەبن بەوە رازی بن چونکە ئێران دەستی لە قورگی زۆربەی ئەو وڵاتانە گیرکردووە ، حزب اللە و حوسیەکان و حەشدی شەعبی و داعش مەترسی مان و نەمانی لەسەر دروست کردوون ، بێدەنگی و چاوپۆشیکردنی ئەمەریکا و ئیسرائیلیش لە زیادەرویەکانی ئێران ئەمە هۆکارەکەیەتی .
هەڵوێستی تورکیایە سەبارەت بەو هەنگاوە ، پێدەچێ تەنها ئەوەبێ کە پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی لەگەل ئیسرائیل بپچڕێنێت ، سەبارەت بە پاکستانیش جارێ روون نیە چ هەڵوێستێکی دەبێت !
لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی تڕەمپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا چەند جارێک ئەوە دوپاتکرایەوە کە قودس بە پایتەختی ئیسرائیل دەناسێنێت ، لەم چەند رۆژەی رابردوشدا ئەم هەڵوێستەی دوپات کردەوە .
#نیازحاجی
تعليقات
إرسال تعليق