ئەیاد عەلاوی دەربارەی دۆخی کوردستان هۆشداری دەدات
ئەیاد عەللاوی هۆشداری لەبارەی "ئەو ئەجێندایانە" دەدات کە "خێری کوردستانیان ناوێت" و داوایەکیش لە پارت و سەندیکا و رێکخراوەکانی کوردستان دەکات.
لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا، ئەیاد عەلاوی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق هۆشداری لەبارەی ئەجێندایەکی دیاریکراو دەدات و "داوا لە پارت، سەندیکا و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی کوردستان دەکات دان بەخۆیاندا بگرن و نەخزێنە نێو پیلانی فیتنە و ئاژاوەگێڕییەوە".
ئەیاد عەللاوی رایگەیاندووە "هاووڵاتییانی کورد بەلاوەنراون، بۆئەوەی ئەنجام و لێکەوتە بەردەوامەکانی تەنگژەی نێوان حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆبگرن، بەبێ ئەوەی چارەسەرێکی بەپەلە بۆ بابەتی دواکەوتنی مووچەکانیان دابنرێت، ئەوەش کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر گوزەرانیان".
جێگری سەرۆککۆماری عێراق داوادەکات جموجۆڵی بەپەلە بکرێت بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەژێر رۆشنایی ئەو دەستپێشخەرییەی، کە ئەو پێشکەشی کردووە، لەگەڵ هەوڵەکانی فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق.
عەللاوی جەختی لەسەر ئەوەشکردووەتەوە، پێویستە حکومەتی ئیتیحادی بەرپرسیارێتی بەرامبەر ئەو پەرەسەندنانە بگرێتەئەستۆ، کە هەرێمی کوردستان بەخۆیانەوە دەبینێت. دەشڵێت "ئەگەر خراپبوونی دۆخەکە بە قەدەری خودا بسپێردرێت، ئەوا لێکەوتەی نەرێنی لێدەکەوێتەوە، ئەو کات تەنیا لە سنووری هەرێمی کوردستان ناوەستێت
تعليقات
إرسال تعليق