بۆ لەبیربردنەوەی لەدەستدانی قودس دەبێت ئەمریکا چی بۆ سونە بکات؟

قودس بەپایتەختی ئیسرائیل ناسێنرا.....
دەبینین کە ئەو بڕیارە نارەزایی لێکەوتۆتەوە ، هەرچەندە نارەزاییەکان لەلێدوان و بەیاننامە تێپەڕی نەکردووە، بەڵام لەوانەیە لەسەر ئاستی جەماوەری لێرەو لەوێ هەندێ ئاڵۆزی دروستبکرێن ....
بۆ لەبیربردنەوە و تێپەراندنی ئەو بڕیارە ، ئەمەریکا و ئیسرائیل پێویست دەکات چەند روداوێکی گەورە بخولقێنن لە ناوچەکە ، ئەو ستراتیژەی کە دایان ناوە بۆ دوای ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل دەبێ بەکردار جێ بەجێی بکەن ،،،،،
ئەو ناوچانەی ئاڵۆزی و شەری تێدایە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بریتین لە عێراق و سوریا و یەمەن و لیبیا و بیابانی سینا لە میصر ، لیبیا و بیابانی سینا بەهۆی چەندین گروپی تیرۆریستی توندڕەوەوە دۆخیان ئاڵۆزە ، عێراق و سوریا و یەمەن و لوبنانیش ، سەرەرای بونی چەندین گروپی تیرۆریستی تێیاندا ، بوون و باڵادەستی میلیشیاکانی سەر بە ئێران خاڵی هاوبەشیانە .
ئەو هەنگاوەی کە بتوانێ سۆز و سەرنجی عەرەبی سوننە لەناوچەکە بۆ خۆی رابکێشێت و دەبێتە هۆکار بۆ لەبیربردنەوەی بابەتی بە پایتەخت ناساندنی قودس ، هاوکاری کردنیانە لە دورخستنەوەی مەترسی میلیشیاکانی سەر بە ئێران ، کە مان و ئایندەیانی خستۆتە ژێر هەرەشەوە .
با چاوەڕێ بین بزانین هەنگاوەکانی دوای بە پایتەخت ناساندنی قودس چی دەبن لە ناوچەکەدا کە دەبێ رووبدەن !

#نیازحاجی

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن