بەپەلە:لەخورماتو تورکمانەکان دەوامیان ڕاگرت
وتەبێژی حەشدی شەعبی لە دوزخورماتوو ڕایگەیاند "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، چەند گوللـە هاوەنێک ئاراستەی گەڕەکە تورکمان نشینەکان کرا و لە ئێستادا دۆخی قەزاکە ناجێگیرە".
سەید عەلی هاشم ئەلحوسەینی وتەبێژی حەشدی شەعبی لە دوزخورماتوو، بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وت، لە کاتژمێر ٩ ی بەیانی ئەمڕۆوە چەند گوللـە هاوەنێک ئاراستەی قەزاکە کراوە.
وتیشی "گوللـە هاوەنەکان لە گەڕەکە تورکمان نشینەکان کەوتوونەتە خوارەوە و بەوهۆی نا جێگری دۆخی قەزاکەشەوە تائێستا زیانەکان نەزاندراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە باری نا ئاسایی ڕاگەیەندراوە، هەروەها دەوام لە فەرمانگەکاندا ڕاگیراوە.
ڕۆژی ٩ ی ئەم مانگەش بەهۆی چەند گوللـە هاوەنێک ئاراستەی قەزای دوزخورماتوو کرا و بەو هۆیەوە دوو کەس کوژران و ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
تعليقات
إرسال تعليق