یه‌ك ملیۆن دۆلار زیان به‌ ویستگه‌ی كاره‌بایی چه‌مچه‌ماڵ گه‌یشتووه‌

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی کەده‌ست كه‌وتووه‌، ئه‌و خۆپێشانده‌رانه‌ی كه‌ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر وێستگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ، كه‌ له‌ئێستادا وێستگه‌كه‌ گوژێنراوه‌ته‌وه‌، به‌و هۆیه‌ش كاره‌بای سنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ كوژاوه‌ته‌وه‌، له‌ئێستادا دیانه‌وێت هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر به‌شه‌كه‌ی تریش”.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و وێستگه‌یه‌، ده‌لێت زیانی یه‌ك ملیۆن دۆلار به‌ر ویستگه‌كه‌ كه‌وتووه‌ و له‌ئێستادا ناتوانین كاره‌بایی به‌شێكی پارێزگاكان بده‌ین، بۆیه‌ مه‌ترسی هێرشێكی تریش هه‌یه‌، كه‌ بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كه‌ بۆیه‌ داوا له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ رێگری له‌و زیان گه‌یاندنه‌ بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌مه‌ پاره‌یه‌كی زۆر زیان به‌ ویستگه‌كه‌ ده‌گه‌ێنێت”.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن