ئه‌رێ حاجیان له حه‌ج چیمان بۆ ئه‌هێننه‌وه ؟!
مناڵ بووین كه كه‌سێكی نزیكمان ئه‌چوو بۆ حه‌ج ئیتر چاوه‌ڕی هاتنه‌وه‌مان ئه‌كرد تا بزانین چیان به دیاری بۆ هێناوین له‌بیرمه خواعه‌فویان كات نه‌نكم و باپیرم چوون بۆ حه‌ج كه هاتنه‌وه ماڵه‌كه پربوو له میوان بۆ به‌خێرهاتنه‌وه خواخوامانبوو زوو میوانه‌كان برۆن بۆ ئه‌وه‌ی جانتاكانیان بكه‌نه‌وه و دیاریه‌كانمان وه‌ربگرین ئه‌و كات كامیرای حه‌ج بۆ منالان باوبوو سه‌یری كه ته‌نها كۆمه‌لێك وێنه‌ی حه‌جی تیا‌بوو باپیرم دانه‌یه‌كی دامێ و له‌گه‌ڵ مۆزێك!هه‌تا كۆچی دوای كرد ئه‌یوت كامیراكه مه‌شكینه و ئه‌شی پرسی مۆزه‌كه خۆش بوو
ئه‌وكاتانه مۆز نه‌بوو له عیراق ئائه‌وه‌نده‌كه‌م و گرانبوو ده‌ستمان نه‌ئه‌كه‌وت یه‌كسه‌ر مۆزه‌كه‌م خوارد به‌یانی له‌مه‌كته‌ب به موهیمی باسی مۆزه‌كه‌م ئه‌كرد له‌پۆله‌كه‌یا هاهاهاها كه ئیستا بیرم ئه‌كه‌وێته‌وه پێكه‌نینم یه‌ت ئاخر منالانی پۆلیش به‌لایانه‌وه موهیم بوو ئه‌یان وت مۆز !،
نه‌نكم و باپیرم چه‌ند وینه‌یه‌كیان گرتبوو له‌لای به‌رده ره‌شه‌كه و هه‌رچی ئه‌هات بۆلایان وێنه‌كانیان پیشان ئه‌یا ، ئیتر ئه‌وه ئه‌وسابوو ،
جالیره ئه‌ڵێم ئاخۆ جه‌ماعه‌ت چی بهیننه‌وه له حه‌ج ؟
هێشتا نه‌گه‌راونه‌ته‌وه میدیا‌و ده‌رویش و مسكێنه‌كانیان منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه ئه‌كه‌ن و سواڵی ده‌نگ و ده‌ستخۆشی پێ ئه‌كه‌ن .....
تعليقات
إرسال تعليق