مەلا بەختیار گەندەڵییەکانی بەرهەم ساڵح ئاشکرا دەکات
دوای ئەوەی لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی ڕووداو مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی بەرهەم ساڵح گوتی: “سێ جار لەکۆنگرەی یەکێتی مام جەلال بەتەسکیە پلەی بە بەرهەم ساڵحی داوە”، نوسەرانی نزیک لە بەرهەم ساڵح هێرشێکی توندیان بۆسەر مەلابەختیاردەست پێکرد.
لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا مەلا بەختیار لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری فەیسبوک نوسیویەتی: “بۆ ئەوانەی کە نەزانانە پشتیوانی دەکەن، لەم ماوەیە ڕاستیەکان دەست پێدەکەم و مەلەفەکان هەڵدەدەمەوە”. هەروەها مەلا بەختیار دەڵێت: “ئیدی کاتی گوتنی ڕاستیەکانە”.
بەبڕوای چاودێران، مەبەستی مەلا بەختیار لەو نوسینەیدا، هەڵدانەوەی گەندەڵیەکانی دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆکی قەوارەی دادپەروەری دیمۆکراسیە، کە ماوەیکە دەستی لە یەکێتی کێشاوەتەوەو لیستێکی بۆ هەڵبژاردن دروست کردووە.
تعليقات
إرسال تعليق