هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە لاهوڕی شێخ جەنگی دەکات

بەھۆی کوژرانی ئامۆزایەکییەوە لەلایەن ھێزێکی دژە تیرۆر کە لەلایەن لاھوور جەنگییەوە بۆ چەمچەماڵ نێردراوە، عەبدوڵای کوێخا موبارەک، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی و بەرپرسی مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان، ھەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە کەسێکی نزیکی بنەماڵەی عەبدوڵای کوێخا موبارەکەوە بە میدیاکان دراوە، بنەماڵەی کوێخا موبارەک چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە دوای تەواوبوونی پرسەی (بێستوون نازم حەمە سلێمان) کە بەھۆی پێکدادانێک لەگەڵ هێزەکانی دژە تیرۆری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گیانی لەدەست داوە، لە ماڵی کەسایەتییەکی دیاری شارۆچکەی چەمچەماڵ بە ناوی (کەریم ئاغای ھەمەوەند) کۆ ببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتیی چارەسەرکردنی کێشەکە بکەن.
ھەر بەپێی ئەو زانیارییانە، عەبدوڵای کوێخا موبارەک، ئامۆزای کوژراوەکە، زۆر تووڕەیە لەو ڕووداوە، بە جۆرێک لەبەرامبەر خوێنی ئامۆزاکەی، ”هەڕەشەی هەموو جۆرە تۆڵەکردنەوەیەک“ی کردووە، بەڵام بە ھۆکاری ئەوەی جارێ پرسەیان ھەیە، کاردانەوەی نیشان نەداوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن