شەش هەزار گەنجی کورد دەکرێن بە جاشی مۆدێرن

ناونووسکردنی خەلک لە هێزەکانی دژەتیرۆری ینک بە شێوەی جاشایەتی مۆدێرن
بە درێژایی مێژوو ینک جاشایەتی لە خوێنیدایە و شێوەیەکی وا تێکەل بە خوێن و جەستەی بووە کە ئامادەن لە پێناو بەرژەوەندییەکانیان گەل و نیشتیمانی خۆیان بفرۆشن
جەماوەری بە شەرەفی کەرکوک گەرمیان و خورماتوو هەر وەک ئاگادارن بافل و لاهور بە ریککەوتنی ژێر بە ژێریان لەگەل بەغدا لە خیانەتی ١٦/ی ئۆکتۆبەر خاک و ولاتیان فرۆشت و لە درێژەی خیانەتەکانیان نەوەستان و لە رێککەوتنیێکی تر ئاسمانی ولاتیشیان فرۆشت لە کاتێکدا کە خەلکی داماوی ئەو ولاتە گەشت کردن بەسەر ئاسمانی خۆی لێ حەرام کراوە
ئێستا بافل و لاهور بە فۆشتنی ئاسمان و زەمین نەوەستان و دەیانەوێت خەلکی ئەم ولاتەش بفرۆشن ئەوەی جێگای سەرنجە بافل لە دوای خیانەتی ١٦/ی ئۆکتۆبەر کە ئەم دەستەواژەیەش لە لایەن مەلا بەختیاری خەزوری پێشکەشی کراوە سێ جار سەردانی بەغدای کردووە و لە دواهەمین جار دا ٣/١/٢٠١٨ کە فایلێکی رەشی پێبووە کە ئەو فایلە رەشە تەعبیر لە ناخی رەشی دەکات بەرامبەر بە کورد لەگەل عەبادی رێککەوتووە بۆ سپی کردنەوەی دیوی رەشی خیانەتی ١٦/ ئۆکتۆبەر بە حیسابی خۆی وەکو وەفایەک بۆ ئاوارەکانی کەرکوک گەرمیان و خورماتوو کە خەلکی ئەو ناوچانە لە سەر هێزەکانی دژەتیرۆر ینک دابمەزرێن بۆ ئەم مەبەستەش خەلکێکی زۆر لەو ناوچانە خۆیان ناونوسکردووە بێ ئاگا لەوەی کە مووچە و پێداویستیەکانیان بە شێوەی جاشاتی مۆدێرن لە بەغدا بۆ دابین دەکرێت و هێزەکەش بە تەواوی لە ژێر فەرمانی دەسەلاتدارانی بەغدا دەبێت و پیلان و مەرامەکانی ئەوان جێبەجێ دەکەن. ‌

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن