لە عەفرین هێرشی پێچەوانە دەستیپێکرد
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست باسی لە دۆخی 20 رۆژی رابردووی شەڕی عەفرین كردووەو ئاشكرایكردووە، كە بەهۆی جوگرافیای ناوچەكەو كەشوهەوا “سوپای توركیا كێشەی گەورەی بۆ دروستبووەو نەیتوانیوە پێشڕەوی بكات”.
رۆژنامەكە ئاشكراشیكردووە، كە بوونی چەندین تونێلی گەورە، كە شەرڤانان دروستیان كردووە، كێشەیەكی تری سوپای توركیایە، كە ئەو تونێلانانە رێگرن لەپێشڕەوی سوپاكەو كێشەیەكی تر بۆیان.
هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە، كە بەهۆی ئەوەی سوپای توركیا نەیتوانیوە پێشڕەوی بكات، شەڕڤانانی یەپەگە دەستیان بەهێرشی پێچەوانە كردووەو ئەو ناوچانە كۆنتڕۆڵ دەكەنەوە، كە سوپای توركیا گرتوویانە.
تعليقات
إرسال تعليق