سوپای توركیا رۆژێكی خوێناوی له شه‌ڕی عه‌فرین به‌ڕێكرد
سوپای توركیا رایگه‌یاند، له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌مڕۆدا له سنووری شاری عه‌فرین له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه، 11 سه‌ربازیان كوژراوه و 11 دیكه‌ش بریندار بوونه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سوپای توركیا، ئه‌مڕۆ هێلیكۆپته‌رێكیان له جۆری ئاتاك له سنووری عه‌فرین كه‌وته خواره‌وه و، له ئه‌نجامدا 2 سه‌ربازیان كوژران. دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ش، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، هێلیكۆپته‌ره‌كه له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه.
دواتریش له له دوو راگه‌یه‌ندراوی جیاوازدا، سوپای توركیا كوژرانی 9 سه‌رباز و برینداربوونی 11ی دیكه‌ی راگه‌یاند، به‌مه‌ش كۆی زیانه گیانییه‌كانی ئه‌مڕۆی هێزه‌كانی سوپای توركیا له شه‌ڕی عه‌فرین، گه‌یشته 11 كوژراو و 11 بریندار.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ڕێكی سه‌خت له ناوچه‌ی جندرێسی سه‌ر به شاری عه‌فرین له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای توركیا و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه روویدا.
تعليقات
إرسال تعليق