هێرۆخان دووایین مۆڵەت دەداتە کۆسرەت رەسوڵ
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نامه‌یه‌كی توند ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی حزبه‌كه‌یان ده‌كات و داوای بڕیاردان ده‌كات له رێكخستنی كۆنگره.
نامه‌كه رۆژی 22-2 ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی كراوه و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه، كه تێیدا هاتوه “ئه‌نجامنه‌دانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ بڕیاردان له چه‌سپاندنی رۆژی كۆنگره، بووه‌ته‌مایه‌ی نیگه‌رانی خۆم و هه‌موو جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی”.
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ده‌ڵێت “بۆ دواجار وه‌ك خوشكێك داوات لێ ده‌كه‌م به‌زووترین كات ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه سازبكرێت بۆئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌م دڵه‌ڕاوكێ و چاوه‌ڕوانییه نه‌جاتی بێت كه ئه‌وه‌ش به‌ته‌نیا داواكاری من نییه، به‌ڵكو هی هه‌موو ئۆرگان و مه‌كته‌ب و كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتییه”.
هیواداریشه جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی به‌رپرسیارێتی سه‌رشانی خۆی به ئه‌مانه‌ته‌وه جێبه‌جێ بكات بۆئه‌وه‌ی ناوی وه‌ك هه‌ڵوه‌رێنه‌ری چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لال و یه‌كێتی نه‌چێته لاپه‌ڕه‌كای مێژوه‌وه.
له كۆتاییشدا واده‌یه‌كی بۆ داناوه و نوسیویه‌تی “پێویسته تاوه‌كو یه‌كشه‌ممه 25-2-2018 كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجامبدرێت و رۆژی به‌ستنی كۆنگره به فه‌رمی رابگه‌یه‌ندرێت، ئه‌گه‌ر نا رووبه‌ڕووی به‌رپرسیارێتی مێژوویی ده‌بیته‌وه.
تعليقات
إرسال تعليق