لە پشدەر بە دوو دەفتەر و نیو دۆلار فرۆشراوە

ماوەیەکە خەڵكى ئەو ناوچەیە بە دوای قۆزاخەی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌یه‌كى دەگمەن دەگەرێن چونکە لەلایەن بازرگانە ئێرانیەکانەوە بە برە پارەیەکی زۆر دەکردرێت
هاوڵاتییه‌ك له‌و ده‌ڤه‌ره‌  به‌ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاندوه‌: دوای دۆزینەوەی قۆزاخەیەک لەلایەن «س،ر» بازرگانێكی ئێرانی بە بڕی 2 ده فته رو 36 وه‌ره‌قه‌ دۆلار ده‌یكڕێت و بۆ ئێرانى ده‌باته‌وه‌ و ئه‌ویش به‌ پاره‌یه‌كى زیاتر ده‌یفرۆشێته‌وه‌ .
هه‌روه‌ها گووتى: له ئیستادا خه‌ڵكێكی زۆر له و ده‌ڤه‌ره به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و قۆزاخه‌دا ده‌گه‌ڕێن و ده‌شلێن بو دۆزینه‌وه‌شی پێویستت به سیرهه‌یه‌، ده‌لێن دانه‌یه‌ك سیر لای قوزاخه كه داده نێی كه جوڵا ئه‌وسا به وریاییه‌وه هه‌ڵده‌گیرێت و نابێت تیشكى خۆرلێى بدات و ئینجا مامه‌ڵه‌ی كڕین و فروشتنی پێوه ده‌كرێت.
ئاماژه‌شى به‌وه‌كرد بۆ به‌ ده‌ست هێنانى ئه‌و قۆزاخه‌ شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ پێویستى به‌ گه‌ڕان و سوڕانێكى زۆرهه‌یه‌ ، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ قۆزاخه‌ زۆر ده‌گمه‌نن ته‌نیا له‌ شوێن و كه‌لێنه‌ سه‌خته‌كانى ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا هه‌ن دۆزینه‌وه‌شیان ئه‌سته‌مه‌.
بەپێی وتەی کڕیارەکانی ئەو قۆزاخەیە ماددەیەکی وەک جیوەی تێدایە کە نێرەی شەمشەمە کوێرە دروستی دەکات بە درێژایی ژیانی ته‌واوى دەکات
و نازانرێت به‌ دیارى كراوى بۆ چ مەبەستێک بەکار دەھێنرێت ھەندێك دەڵێن بۆ دروستکردنی دەرمانی شێرپەنجە و برینكارى مێشك ھەندێکی تریش دەلێن بۆ دروستکردنی جۆرە چەکێکی پێشکەوتوو  یان بۆ جادویى بەکار دەھێنرێت ، شێوه‌ى مادده‌كه‌ش له‌ جیوه‌ نزیكه‌ له‌ناو تۆپه‌ قورێكى پێچراوه‌ كه‌ شه‌م شه‌مه‌كوێره‌ دروستى ده‌كات.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن