یەکێتی کەلوپەلی مەکتەبی سیاسی کەرکوکی گواستەوە
پێشمەرگەیەکی لیوای 3ی سەربەکۆسرەت ڕەسول ڕاگەیاند هەفتەی ڕابردوو پاڤێل تالەبانی سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەکەرکوک کردوە دوای کۆبوونەوەیەکی دوو کاتژمێری لەگەل بەرپرسانی یەکێتی لەکەرکوک ئاگاداری کردونەتەوە کە داعش پیلانی هەیە دەست بەسەر کەرکوک بگرێت بۆیە ناوبراوداوای لەمەکتەبی سیاسی یەکێتی لەکەرکوک کردوە هەرچی دۆسیەی گرنگی نێو مەکتەبی سیاسی هەیە بیگوازنەوە بۆ شاری سلێمانی و لەڕۆژی پێنج شەمە وە هەرچی کۆمپیوتەرو دۆسیەی گرنگی نێو مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەیە لە لایەن ئۆتۆمبێلکی بارهەلگری جۆری مارسیدیس کەدوو ئۆتۆمبێلی جۆری بابەهانی سەربازی پاسەوانیان دەکرد لەکەرکوکە بەرەو شاری سڵێمانی براوە.ئەو پێشمەرگەیە ئەوەی ئاشکرا کرد.ترسێکی زۆر لەنێو دانیشتوانی کەرکوک نیشتووە خەلک لەئێستادا لەشارەکە زۆر دەترسن لەو شوێنانەی کەوا خەلکی تیادا کۆدەبنەوە بۆ شت کرین ئەویش لەترسی کاری تەقینەوە لەلایەن داعش
تعليقات
إرسال تعليق