لیوا ئەیوب پەیامێکی توند ئاڕاستەی حوکمەت و حزبەکان دەکات
بەرێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەت و بەرپرسانی سياسی و ئيداری ..وەک دەستەی سەرپەرشتياری ليوای٣و٧ی تايبەت بە فەرمی ئاگادارتان دەکەينەوە کە باردودۆخی هێزەکانی پێشمەرگە ناسەقامگيرە و بە دۆخێکی خراپ و نالەباردا گوزەر دەکەن و گەيشتۆتە راددەيەک کە جێگای قبوڵکردن نەبێ ..پێشمەرگە پارێزەری ئاشتی و ئارامييە و بە خوێنی گەش و ئاڵی خۆيان ئەم نيشتيمانەيان لە دەستی داگيرکەران و دوژمنانيان پاراستووە و قوربانی گەورەيان داوە بۆ ئەم خاكە .لە ئێستاشدا برينی موچە و قوتی هێزەکانی پێشمەرگە کە مافی رەوای خۆيانە و ئەبوايە جياواز لە هەموو چينەکانی تری کۆمەڵگا خزمەت بە پێشمەرگە بکرايە و ژيانيان بۆ دابين بکرايە نەک مافەکانی خۆشيان لێ زەوت بکرێت . پێشمەرگە نابێ و ناکرێ باجی هەڵە و سياسەتی چەوت بدات چونکە لە هەموو دۆخێکدا وەک هێزی پارێزەرو داکۆکيکار لە مەيداندا بوين و بێ وچان خزمەتمان کردووە .. لێرەوە هەمووان ئاگادار دەکەينەوە ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی سياسی و ئەو لايەنانەی لەم دۆخە بەرپرسيارن بە فەرمی نەيەنە سەر خەت و موچەی پێشمەرگە لە نزيکترين کاتدا دابين نەکەن ئەوا ئێمە هەلوێستی جدييمان ئەبێت رێگری لە هاتوچۆکردنی هەموو ئەو تانکەرانە ئەکەين کە نەوت و ماددە کانزاييکان ئەگوازنەوە و دەستيان بەسەردا ئەگرين و دڵنياشتا ئەکەينەوە کە لە تواناماندا هەيە ئەنجامی بەين ..هەروەها داوا لە هەموو هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکەين بێ جياوازی هەڵوێست وەرگرن و پشتيوانمانبن و بێنە سەر خەت لەسەر ئەم باسە رەوايە ..
دڵسۆزتان
ليوا/ ئەيوب يوسف سعيد
فەرماندەی دەستەی سەرپەرشتياری ليوای٣و٧ی تايبەت
تعليقات
إرسال تعليق