ئێستا کۆسرەت ڕەسوڵ وەڵامی هەڕەکانی هێرۆ ئیبراهیمی دایەوە
کۆسرەت رەسول وەڵامی نامەکەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەداتەوە و دەڵێت "نامەکەت زیاتر بۆ بڵاوکردنەوە نووسراوە، بۆ کەڵەکەکردنی تۆمەت و پڕوپاگەندەی دەستەگەری و ململانێی نابەخێی ناو یەکێتی نووسراو، نەک بۆ چارەسەرکردنی وەزعی پەرێشانی یەکێتی و جەماوەری گەلەکەمان".
کۆسرەت رەسول، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی بە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی دەڵێت "بەداخەوە تۆ خۆت و کەسوکارەکەت بەبێ گوێدانە مێژووی یەکێتی و بەبێ حیسابکردن بۆ پێگەی مام جەلال و خەباتی هاوڕێکانی بە رێکەوتنی ژێر بەژێر لەگەڵ ئەملاو ئەولادا، یەکێتی-تان دووچاری کۆمەڵێک هەڵەی سیاسی حیزبی و نەتەوەیش کردووەتەوە، ئیحراجییەکی مێژووی یەکجار گەورەشتان لەبەردەم خەڵک و جەماوەرەکەیدا بۆ دروستکردووە".
تعليقات
إرسال تعليق