یەکێتی بۆ عەلی خامەنەئی: ئێوە عیزەت و سەربەرزیتان بۆ موسوڵمانان گەڕاندەوە
"
ڕاوێژكارى كاروبارى ئاینى ئیسلام له مهكتهبى سیاسى یهكێتى نیشتمانى كوردستان، له ڕێگهى ئاژانسى تەسنیم بهبۆنهى ساڵیادى شۆرشى ئیسلامى ئێران پیرۆزبایى له عهلى خامنەیی كرد.
نیازی هەورامانێ دهڵێت" شۆڕشی ئیسلامی ئێران، شۆڕشێکە کە دەبێ شانازیی پێوه بکرێت چۆنکه عیزەت و سەربەرزیی بۆ موسوڵمانان گەڕاندهوه."
مەلا نیازی هەورامانی، ڕاوێژكار بۆ كاروبارى ئاینى ئیسلام له مهكتهبى سیاسى یهكێتى نیشتمانى كوردستان، وتیشى" فەلەستینیەکان لە بەرامبەر زۆڵم و زۆری ڕژیمی داگیرکاری ئیسرائیل، تەنیا ئێران لە پاڵ خۆیدا دەبینێت، تهنها وڵاتێکە کە لە چوار دەیەی ڕابردودا لە بەرامبەر داگیرکارانی ئیسرائیلی ڕاوەستاوە"
ڕاوێژكاره ئاینییهكهى یهكێتى، ئاماژهى بۆ ئهوهشكردووه كه" سەرەڕای دوژمنایەتیی رۆژئاوا بە ڕێبەرایەتی ئەمریکاو بەکارهێنانی توندترین بایکۆتەکان لە ڕووى سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و تەکنۆلۆژیا، بهڵام ئێران پێشکەوتنێکی بەرچاوى بهخۆیهوه بینیووهو وەک دەسەڵاتێکی ناوچەیی ڕوڵێکی حاشا هەڵنەگری لە هاوکێشەکاندا هەیە.
تعليقات
إرسال تعليق