له‌وه‌ته‌ی زانراوه من کاندیدم زۆر که‌س زیڕه‌ی تێوه‌ستاوه
مه‌لا سه‌لیم شوشكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت: مامۆستایانی ئایینی وه‌ک هه‌ر توێژێکی ناو کۆمه‌ڵگا که به‌شداری ده‌نگدان ده‌کات مافی خۆشیه‌تی هه‌ر پۆستێکیش وربگرێ، زانایان پیێیان شه‌رمه بێن ده‌مه‌ته‌قه و قسه‌ی ناڕاست بکه‌ن تا خۆیان به‌پاڵه‌وانی شاشه بناسێنن به‌ڵام کێ له مامۆستای ئایینی زیاتر کاری کردووه نه‌ک قسه‌ی شاشه‌ی بێ کردار بێ زه‌حمه‌ت با پێمان بڵێ.
ده‌شڵێت: له‌وه‌ته‌ی زانراوه من کاندیدم زۆر که‌س زیڕه‌ی تێوه‌ستاوه و ژانه‌زگ گرتونی به‌ڵێ له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه داوام لێکراوه کاندید بم گه‌ر چی قبوڵم نه‌کرد سه‌ره‌تا به‌ڵام زۆر پێداگریان کرد منیش قبوڵم کرد.
تعليقات
إرسال تعليق