کۆتا موئامەرە لەسەر هەرێمی کوردستان



ڕێکەوتنی تورکیا و عێراق ڕێکەوتنی تورکیا و ئێرانە بە ئەمری بەریتانیا، ئامانج لێی لێدان نیە لە پەکەکە، ئامانجی سەرەکی بەکارهێنان و بە بیانووگرتنی پەکەکەیە بۆ دۆزینەوەی کەلێنێک تا دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بە یەکجاری لە ناو بەرن وەک ئەوەی لە کەرکووک بە سیناریۆیەکی پێچەوانەی ئەمە نیوەیان کرد بە بەکارهێنانی یەکێتی.

ئەمریکا زۆر باش ئاگاداری ئەم ستراتیژەیە و ئەزانێ ئینگلیز ئەیەوێ لە ڕێی تورکیا و ئێرانەوە جارێکیتر ببێتەوە بە خاوەنی ڕۆژهەڵاتی ناوین، هەر ئەمەشە هۆکاری سەرەکی دوو ڕووداوی گرنگ کە دەستی پێکردووە:

۱ـ گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان بەریتانیا و ڕووسا.
۲ـ دووبارە دەرکەوتنەوەی داعش بە بەهێزی.

سەرکردایەتی نەتەوەیی کورد کە ئێستا تەنیا پارتی ماوە نابێت بە هیچ شێوەیەک بکەوێتە ناو ئەم موئامەرەیەوە، پارتی لە کۆتا چرکەی موئامەرە گەورەکەدا توانی لە کەرکووک خۆی و قەوارەی هەرێم ڕزگار بکات، بەڵام پەیەدە لە عیفرین تێکەوت، پارتی ئەبێ زۆر بە وردی مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەیا بکات، تەنانەت ئەگەر قەندیل لەگەڵ زەویدا تەخت بکرێت نابێ فیشەک لە لوولەی تفەنگی یەک پێشمەرگەوە بتەقێت، بە پێچەوانەوە حکومەتی عێراقی مافی دەستووریی و یاسایی ئەبێت تا لەشکرکێشی بکات بۆ سەر هەولێر بە بیانووی داڵدەدان و هاوکاری کردنی هێزێکی تیرۆریستی، ئەوسا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش هیچ چارێکیان نابێ جگە لە بێدەنگی وەک ئەوەی لە عیفرین بینیمان.

بۆ مێژوو، پەکەکە خەریکی تەسلیم کردنی هەموو کوردستانە بە تورکیا و ئێران.

ئارتین جەلال بەگ

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن