لاهور شێخ جه‌نگی نهێنیه‌كی گه‌وره‌ی ئاشكرا كرد
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه ده‌ست ڕه‌وش پۆست كه‌وتووه تیایدا ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان فه‌رمانی كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كه‌ی له‌شاری كه‌ركووك ده‌ركردووه و چه‌ندین پلانیان داڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ی نیوه‌ی شاره‌كه راده‌ستی تیرۆریستان بكرێن و دواتریش به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حه‌شدو هاوپه‌یمانان شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن كه داعش داگیری ده‌كات
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شاره‌كه، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی یه‌كێتی بۆ ڕه‌وش پۆست ئاشكرای كرد، لاهور شێخ جه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی زانیاری له‌ماوه‌ی رابردوو به‌رپرسێك و 5 ئه‌فسه‌ری تری كه ناوه‌كانیان نه‌زانراوه بانگهێشتكردووه و پێی راگه‌یاندوون كه له‌داهاتوودا داعش هێرش ده‌كاته سه‌ر كه‌ركووك و داگیری ده‌كات، دوای ئه‌مه ئه‌وان وه‌كو یه‌كێتی به ره‌زامه‌ندی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر شاره‌كه‌و كۆنتڕۆڵی ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌شداری به هێزه‌كانی پارتی ناكرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ڕه‌وش پۆست دووپاتیكردۆته‌وه، لاهور شێخ جه‌نگی باسی له‌وه‌شكردووه كه دوای تێپه‌ڕبوونی رۆژێك به‌سه‌ر 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 پارتی به‌نیازبووه هێرش بكاته سه‌ر كه‌ركوك و كۆنترۆڵی بكاته‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی چونه‌ته پێش هێزه عێراقییه‌كان له‌كه‌ركوك، بۆیه پارتی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی پارتی رێگری كردووه له دروستبوونی شه‌ری نێوخۆی براكوژی
تعليقات
إرسال تعليق