٣١ی ئاب بۆ ئەوەبوو !وەڵامێک بۆ مەلابەختیار


٣١ی ئاب بۆ ئەوە بوو تا شاری ھەولێریش بەو دەرد و چارەنوسەی کەرکوک نەچێت کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا بەسەریدا ھاتوەوە ، ٣١ی ئاب بۆ ئەوەبوو تا ئەوەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر لەکەرکوک و ناوچەکانی تر روویدا ، لە ھەولێریش روونەدات !

٣١ ی ئاب بۆ ئەوەبوو کە ھەولێر نەکەوێتە ناو چارەنوسێکی نادیار و پاراستی لەوەی کە بکەوێتە دەستی ھێزیکی دەرەکی وەک ئەوەی ئێستا لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر لەکەرکوک دەیبینین .
جیاوازیەکە روون و ئاشکرایە ، ھیچ مرۆڤێکی خاوەن وێژدان ناتوانێ نکۆڵی لێ بکات ، دیارە لە دوای ٣١ ئاب ھەولێر لەدەستی کێدا مایەوە و کەرکوکیش لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لەدەستی کێدایە .
لەدوای ٣١ی ئاب چارەنوسی ھەولێر روون و ئاشکرایو دۆخ و چارەنوسی کەرکوکیش لەبەر چاوی ھەمومانە .
لە ئێستاوە تا مانگێک و ساڵێکی تر دەرفەت بە مەلابەختیار دەدەین ، ئەگەر یەک تاقە زیانی ٣١ی ئابمان پێ بڵێت ، ئاخر ٣١ی ئاب کۆتایی بەشەری نەگریسی ناوخۆییش ھێنا !
لەدوای ٣١ی ئاب ھەولێر بوو بە پایتەختی ئاوەدانکردنەوە و ئاڵای کوردستانی تیدا ھەڵکرا ، بگرە بوو بەناوەندی ئەنجامدانی چەندین کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆن بۆ روخانی رژێمی بەعس ، دواتر بوو بە پایتەختی مقاوەمەت و جاڕدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان، بە پێچەوانەوە بەچاوی خۆماندەبینین کە ١٦ی ئۆکتۆبەر کوردی بە چ چارەنوسێکی مەترسیدار گەیاند ، سەرەڕای دۆڕاندن و لەدەستدانی خاک و ئەو قودسەی کە بەڕیز مام جەلال ناوی نابوو ، ١٦ی ئۆکتۆبەر بووە ھۆی ئەوەی کە گورزی گەورە لە خەونی سەدان ساڵەی سەربەخۆیی کوردستان بوەشێنرێت و مەترسی بکەوێتە سەر ئەو قەوارەیەی کە کورد لە ساڵی ١٩٩١ەوە بەخوێنی سەدان ھەزار شەھید و ئەنفاڵ و کیمیاباراکردن بنیادی نابوو .
لەدوای ١٦ ی ئۆکتۆبەر شکۆی پێشمەرگە و ئێرادەی کورد شکێنرا و لەبەر چاوی جیھان کورد و پێشمەرگە ناشیرین کرا ، ئاڵای کوردستان کەوتە ژێر پوستاڵی حەشدی شەعبی ، لە پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر کورد لە بەرزترین ئاستی شکۆ و عزەتدا بوو ، ١٦ی ئۆکتۆبەر ھەمووی شکاند و بۆ لاوازترین قۆناغ گەڕاندیەوە دواوە .

مەلا بەختیار دەڵێت تا لێکۆڵینەوە نەکرێت و ئەنجامەکەی رانەگەیەنرێ ، نابێ ١٦ی ئۆکتۆبەر بەخیانەت سەیربکرێت !
لە وەڵامدا دەڵێین ...
کێ دەستی گرتوون تا لێکۆڵینەوە بکرێت ؟
بۆ نایکەن ؟
ناکا لەوەشدا پارتی تاوانبار بکەن کە ڕێگرە ، بەبڕیاری مەکتەبی سیاسی خۆتان لێژنەتان بۆ لێکۆڵینەوە دروست کرد ، فەرموون بیکەن !
کورد لە قۆناغێکی ھەستیاردایە ، ناساندنی خیانەتکار و یەکلاکردنەوەی دۆسیەی ١٦ی ئۆکتۆبەر لەئێستادا ئەو برینە قوڵە زووتر سارێژدەکاتەوە کەبەھۆی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بەر جەستەی کەوتووە ، دەبێ مەلابەختیار ئەوە لەھەموو کەس باشتر بزانێت و زیاتر دوای نەخات.

دوای روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دادگای فیدڕاڵی عێراقیش مافی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستانی لەکەرکوک بە کورد دا ، فەرموون لە سەر بارەگای مەڵبەندەکەتان لەوێ ھەڵیدەن ئەگەر دەتوانن !
مەگەر ھەر ئەندامی مەکتەبی سیاسی خۆتان و بەرپرسی مەڵبەندەکەتان نەبوو کە گوتی "ھەر رۆژێکمان لە کەرکوک مردنێکە"
مەلا بەختیار ھەر خۆت بووی لە دوای نیوەڕۆی رۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەر پاسەوانەکانی خۆت کۆکردەوە و بەرەو (بانی مەقان) رۆیشتی ، سەیری ناو شاری کەرکوکت دەکرد و فرمێسک لەچاوت دەھاتە خوارەوە و دەتگوت ، "ئاخ ھەرزەکارەکان چ خیانەتێکیان لە یەکێتی و کەرکوک و کورد خوێنی شەھیدان کرد ، یەکێتیان لەناوبرد و ئێمە چ جوابی مێژوو و بنەماڵەی شەھیدان و خەڵک بدەینەوە" !

لە کۆتاییدا دەڵێین " ئێمە دەمانزانی ٣١ی ئاب بۆ روویدا ، بەڵام لەلای ھەندێک کەس لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ئەوە روون بوەوە کە ٣١ی ئاب بۆ روویدا ، واتا تا ١٦ی ئۆکتۆبەر رووینەدا لە ٣١ی ئاب نەگەیشتن "

#نیازحاجی

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن