فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حه‌شدی شه‌عبی: لاهور بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك قاچه‌كانی ده‌شكێنین
له به‌رانبه‌ر قسه‌كانی لاهور جه‌نگی كه له ڕۆژانی ڕابردوو له كه‌ركووك، به‌رپرسێكی باڵای میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هاته ده‌نگ و گوتی، لاهور بێته‌وه بۆ كه‌ركووك قاچه‌كانی ده‌شكێنم، هاوكات ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی حه‌شدی شه‌عبی دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێوه‌ندییان به لاهوره‌وه كردووه و ئه‌و له قسه‌كانی په‌شیمان بووه‌ته‌وه و جنێوه‌كه‌ی خستووه‌ته پاڵ كه‌سی تر نه‌ك پارێزگاری ئێسته‌ی كه‌ركووك. لیوا مه‌جید ره‌حیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی ده‌سته‌ی گشتی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به “وشه”ی ڕاگه‌یاندوه، ئه‌و جنێو و قسانه‌ی لاهور له كه‌ركووك گوتی، له قسه‌ی منداڵی بچووك ده‌چێ، بۆیه به‌لامانه‌وه گرنگی نه‌بوو، چونكه له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و هاوكاری زۆرباشی كردین، بۆ ئه‌وه‌ی بچینه كه‌ركووك و كه‌مترین شه‌هید بده‌ین، ئه‌و جۆره قسانه‌یشی ده‌یكات بێ بایه‌خن و گرنگیان نییه. زیاتر گوتی، ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و كردوویه‌تی و ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ خۆی وه‌ك دوژمنێكی ئێمه پێشان بدات، له كاتێكدا پێشتر هاوكاری ئێمه‌ی ده‌كرد، ئه‌وا من بگه‌ڕێمه‌وه كه‌ركووك و ڕاكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركووك دۆسیه‌كه