بزووتنەوەی گۆڕان ئامۆژگاری لاهوڕی شێخ جەنگی دەکات
ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: ”لاھوڕ جەنگی ڕۆژێک پێش نەورۆز، داوای لە خەڵکی کەرکوک کرد، بچنە سەر قەڵای کەرکووک، بەڵام دواتر بە زمانێکی ناشیرین سووکایەتی بە پارێزگاری کەرکوک کرد“.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو بە شیاوی نازانێت و بە لاهورڕ جەنگی دەڵێت: ”سیاسەتکردن بەم زمانە زبرە ھەڵەیە، بۆیە ئەنجامەکەشی ئەوەبوو بینمان“.
ئەو بەرپرسەی گۆڕان لەبارەی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە پێیوایە کە دەبووایە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەدواداچوون بۆ ئەو پرس و مەلەفە بکات، گوتیشی: ”حکوومەت دەبووایە بۆ ھەموو برایان و خوشکانمان لە کەرکوک ئەوەی ڕوون بکردایەتەوە کە کێ بوون ئەوانەی ئەم خیانەتە گەورە نیشتمانییەیان کرد؟ چونکە منیش بە خیانەتی دادەنێم، ئەوانەی کەرکووکیان چۆڵکرد، خیانەتێکی گەورەیان کرد، بۆیە پێویستە دادگایی بکرێن“.
تعليقات
إرسال تعليق