المشاركات

عرض المشاركات من مارس, ٢٠١٨

فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حه‌شدی شه‌عبی: لاهور بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ركووك قاچه‌كانی ده‌شكێنین

صورة
له‌ به‌رانبه‌ر قسه‌كانی لاهور جه‌نگی كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوو له‌ كه‌ركووك، به‌رپرسێكی باڵای میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هاته‌ ده‌نگ و گوتی، لاهور بێته‌وه‌ بۆ كه‌ركووك قاچه‌كانی ده‌شكێنم، هاوكات ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی حه‌شدی شه‌عبی دووپاتی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێوه‌ندییان به‌ لاهوره‌وه‌ كردووه‌ و ئه‌و له‌ قسه‌كانی په‌شیمان بووه‌ته‌وه‌ و جنێوه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ پاڵ كه‌سی تر نه‌ك پارێزگاری ئێسته‌ی كه‌ركووك. لیوا مه‌جید ره‌حیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی ده‌سته‌ی گشتی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ “وشه‌”ی ڕاگه‌یاندوه، ئه‌و جنێو و قسانه‌ی لاهور له‌ كه‌ركووك گوتی، له‌ قسه‌ی منداڵی بچووك ده‌چێ، بۆیه‌ به‌لامانه‌وه‌ گرنگی نه‌بوو، چونكه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌و هاوكاری زۆرباشی كردین، بۆ ئه‌وه‌ی بچینه‌ كه‌ركووك و كه‌مترین شه‌هید بده‌ین، ئه‌و جۆره‌ قسانه‌یشی ده‌یكات بێ بایه‌خن و گرنگیان نییه‌. زیاتر گوتی، ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و كردوویه‌تی و ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ خۆی وه‌ك دوژمنێكی ئێمه‌ پێشان بدات، له‌ كاتێكدا پێشتر هاوكاری ئێمه‌ی ده‌كرد، ئه‌وا من بگه‌ڕێمه‌وه‌ كه‌ركووك و ڕاكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركووك دۆسیه‌كه

ڕاکان جبوری:لاهور جەنگی بۆی نیە جارێکی تر بێتە کەرکوک

صورة
پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت ڕایگەیاند بەبڕیارێک مۆڵەتی دوو کاتژمێرمان دا بەلاهار شێخ جەنگی تابیتە سەر قەڵای کەرکوک، بەڵام بەهۆی بێ ئەدەبی کردنی بە ئیدارەی شار بازگەکانمان ئاگادار کردۆتەوە ڕێگەی پێ نەدەن بێتە کەرکوکەوە

بزووتنەوەی گۆڕان ئامۆژگاری لاهوڕی شێخ جەنگی دەکات

صورة
ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: ”لاھوڕ جەنگی ڕۆژێک پێش نەورۆز، داوای لە خەڵکی کەرکوک کرد، بچنە سەر قەڵای کەرکووک، بەڵام دواتر بە زمانێکی ناشیرین سووکایەتی بە پارێزگاری کەرکوک کرد“. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو بە شیاوی نازانێت و بە لاهورڕ جەنگی دەڵێت: ”سیاسەتکردن بەم زمانە زبرە ھەڵەیە، بۆیە ئەنجامەکەشی ئەوەبوو بینمان“. ئەو بەرپرسەی گۆڕان لەبارەی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە پێیوایە کە دەبووایە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەدواداچوون بۆ ئەو پرس و مەلەفە بکات، گوتیشی: ”حکوومەت دەبووایە بۆ ھەموو برایان و خوشکانمان لە کەرکوک ئەوەی ڕوون بکردایەتەوە کە کێ بوون ئەوانەی ئەم خیانەتە گەورە نیشتمانییەیان کرد؟ چونکە منیش بە خیانەتی دادەنێم، ئەوانەی کەرکووکیان چۆڵکرد، خیانەتێکی گەورەیان کرد، بۆیە پێویستە دادگایی بکرێن“.

پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ ناوچە ڕێفراندۆم تیاکراوەکان

صورة
پێشمەرگە بەڕەسمی دەگەڕێتەوە ناوچە داگیرکراوەکان ، سەرەتایی ئەم هەفتە وەفدی ئەمریکا دەگاتە هەولێر ، قسەکانی (د.نجم الدین کریم) لە پردێ گووتی : لەئایندەیەکی نزیکدا بەسەربەرزی دەگەڕێینەوە. ئەمریكا هەوڵەكانی بەئاڕاستەی یەكلاكردنەوەی دۆسیەی ئەمنی ناوچە دابڕێنراوەكان چڕتردەكاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش سبەینێ‌ سەردانی‌ بەغداو هەولێر دەكات. میدیاكانی‌ عێراقی رایانگەیاند ، سەرەتای هەفتەی‌ داهاتوو وەفدێكی‌ ئەمریكا سەردانی‌ بەغداو هەولێر دەکات بەمەبەستی‌ گفتوگۆ و ڕێكەوتن لەسەر پلانی گەڕانەوەی‌ هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابڕێندراوەكان، كە سنوری هەر سێ‌ پارێزگاكانی( كەركوك و موسڵ و دیالە) دەگرێتەوە.

عەبدوڵڵای کوێخا موبارەك: بنەماڵەی تاڵەبانی داهێنەری جاشایەتین

صورة
عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک هەڵسوڕاوی دیار و ناسراوی بزووتنەوەی گۆڕان لە چەمچەماڵ، هێرشێکی توند دەکاتە سەر بنەماڵەی تاڵەبانی و گرووپی 16ـی ئۆکتۆبەر و بە داهێنەری جاشایەتی و خیانەت هەژماریان دەکات و پێیوایە ئەم بنەماڵەیە سێ روون. دەقی قسەکانی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک لە کۆمێنتی یەکەم بخوێنەوە:

کۆتا موئامەرە لەسەر هەرێمی کوردستان

صورة
ڕێکەوتنی تورکیا و عێراق ڕێکەوتنی تورکیا و ئێرانە بە ئەمری بەریتانیا، ئامانج لێی لێدان نیە لە پەکەکە، ئامانجی سەرەکی بەکارهێنان و بە بیانووگرتنی پەکەکەیە بۆ دۆزینەوەی کەلێنێک تا دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بە یەکجاری لە ناو بەرن وەک ئەوەی لە کەرکووک بە سیناریۆیەکی پێچەوانەی ئەمە نیوەیان کرد بە بەکارهێنانی یەکێتی. ئەمریکا زۆر باش ئاگاداری ئەم ستراتیژەیە و ئەزانێ ئینگلیز ئەیەوێ لە ڕێی تورکیا و ئێرانەوە جارێکیتر ببێتەوە بە خاوەنی ڕۆژهەڵاتی ناوین، هەر ئەمەشە هۆکاری سەرەکی دوو ڕووداوی گرنگ کە دەستی پێکردووە: ۱ـ گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان بەریتانیا و ڕووسا. ۲ـ دووبارە دەرکەوتنەوەی داعش بە بەهێزی. سەرکردایەتی نەتەوەیی کورد کە ئێستا تەنیا پارتی ماوە نابێت بە هیچ شێوەیەک بکەوێتە ناو ئەم موئامەرەیەوە، پارتی لە کۆتا چرکەی موئامەرە گەورەکەدا توانی لە کەرکووک خۆی و قەوارەی هەرێم ڕزگار بکات، بەڵام پەیەدە لە عیفرین تێکەوت، پارتی ئەبێ زۆر بە وردی مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەیا بکات، تەنانەت ئەگەر قەندیل لەگەڵ زەویدا تەخت بکرێت نابێ فیشەک لە لوولەی تفەنگی یەک پێشمەرگەوە بتەقێت، بە پێچەوانەوە حکومەتی عێراقی ما

هەڕەشەی دەستگیرکردنی لاهوڕ شێخ جەنگی دەکات

صورة
دوای پەیامەکەی لاهوڕی شێخ جەنگی لە کەرکوک و جنێودان بە ئەرکان سەعید، پارێزگاری کەرکوک وەڵامی لاهوڕ شێخ جەنگی دەداتەوەو لە پەیامێکدا دەڵێت: پێویستە بەڕێز لاهوڕ لەماوەی دوو کاتژمێردا کەرکوک  جێبهێلێت و بگەڕێتەوە ئەو شوێنەی لێیهاتووە، بە پێچەوانەوە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی کەرکوکمان ئاگادار کردۆتەوە، کە بەزەبری هێز لە کەرکوک دووری بخەنەوە یاخود دەستگیری بکەن.

هەڕەشەی دەستگیرکردنی لاهوڕ شێخ جەنگی دەکات

صورة
دوای پەیامەکەی لاهوڕی شێخ جەنگی لە کەرکوک و جنێودان بە ئەرکان سەعید، پارێزگاری کەرکوک وەڵامی لاهوڕ شێخ جەنگی دەداتەوەو لە پەیامێکدا دەڵێت: پێویستە بەڕێز لاهوڕ لەماوەی دوو کاتژمێردا کەرکوک  جێبهێلێت و بگەڕێتەوە ئەو شوێنەی لێیهاتووە، بە پێچەوانەوە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی کەرکوکمان ئاگادار کردۆتەوە، کە بەزەبری هێز لە کەرکوک دووری بخەنەوە یاخود دەستگیری بکەن.

عیفرین بۆ کەوت؟

صورة
خەڵک ئەبێ تێبگا سیاسەت عاتیفە نیە، قسەی زل و زمانی درێژی سەر میدیاکان نیە، بە تەنیا ئازایەتی و خۆ بەکوشتدان نیە، ئەوەی عیفرینی بەو دەردە برد پەکەکە بوو نەک تورکیا. ئەوەی چەند ساڵە کوردستانی ڕۆژئاوای داگیرکردووە رژێمی سوریایە نەک تورکیا، ئەوەی چەند ساڵە کوردانی ڕۆژئاوا ئەچەوسێنێتەوە ئەسەدە نەک ئەردۆغان، چ عەجەب کوردانی ڕۆژئاوا ببنە دۆستی داگیرکەر و زاڵمەکەی خۆیان و دوژمنایەتی دوژمنێکی دوورتریان پێ بکرێ؟! کوردانی باکور ئیشیان چییە؟ بۆ ئەبێ کوردی ڕۆژئاوا خوێن بۆ ئەوان بڕێژن و ئەوانیش مەراسیمی دوو ملیۆن کەسی لە ناو جەرگەی ئامەد بۆ پێشوازی لە ئەردۆغان ساز بکەن؟! کەواتە لێرەدایاریزانێکی گەورەتر لە عەقڵیەتی پەیەدە هەڵسوڕێنەری یاریەکەیە، ئەویش ئێرانە، چۆن؟ پەکەکە وەک حیزبێکی چەکدار مافی خۆی بووە و ناچارە دۆستی ئێران بێت لە کاتێکدا دژی تورکیای داگیرکەر لە باکور ئەجەنگێ (ئەگەر بجەنگێ)، بەڵام ئەمە بە هیچ شێوەیەک بۆ پەیەدە ڕاست نیە، یارییەکە بەم شێوەیە ڕێکخرا لە تارانەوە، لە پێناو نەکەوتنی دەسەڵاتی ئەسەد حکومەتی ئێران پەکەکەی ناچار پەیەدە دروست بکات و نەهێڵێت خاکی ڕۆژئاوای کوردستان بکەوێتە دەست

بافڵ تاڵەبانی و لاهوڕی شێخ جەنگی لەیەکتر جیابوونەوە

صورة
بەپێی سەرچاوەیەک لە نووسینگەی تایبەتی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی، کە تایبەت بە KurdNet درکاندوویەتی، ماوەی 10 رۆژە وتووێژێکی نهێنی و تایبەت لەنێوان کۆسرەت رەسوڵ و لاهوڕی شێخ جەنگی هەیە. سەرچاوەکە بۆ KurdNet دەڵێت: ئەم مەبەستە هەریەک لە ئاراسی شێخ جەنگی و کەسێکی نزیکی کۆسرەت رەسوڵ کە لە ئاستی سەرکردایەتی یەکێتی دایە، لە بەیروتی پایتەختی لوبنان سێ جار کۆبوونەتەوە و ئەنجامی کۆبوونەوەکان دراوەتەوە کاک کۆسرەت و هەڵبژاردنەوەی مەکتەبی سیاسی یەکەمین کاردانەوەی ئیجابی ئەو کۆبوونەوە و لێکنزیکبوونەوەیە. ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: نزیک بە مانگێک دەبێت ناکۆکییەکی توند لەنێوان لاهوڕ شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی درووست بووە و لە ئێستادا هیچ پەیوەندییەک لەنێوانیاندا نەماوە، هۆکارەکەیشی بۆ ئەو بانگەشە زۆرە دەگەڕێتەوە، کە لاهوڕی شێخ جەنگی و براکانی دەیکەن بۆ ئەوەی پۆستی سکرتێری گشتی یەکێتی وەربگرێت.

پەیکەرە ئێسکی دڕندەیەکی نەناسراو لە قەندیڵ دەدۆزرێتەوە

صورة
لە کۆتاییی وەرزی زستان پەیکەرە ئێسکی درندەیەکی نەناسراو لە گوندی قڕناقە لە بەشی باکوری خۆرھەڵاتی قەندیل دەدۆزرێتەوە و پەیکەرەکە ئیسکەکە لە شارەوانی بناری قەندیل ھەڵدەگیرێت و ھەوڵدەدرێت لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت. ئێسکە پەیکەرەکە زیاتر لە مەترێک درێژە، کەلەیەکی بچووک و دوو کەڵپەی ھەیە ھەروەھا تەنیا دوو قاچی درێژی ھەیە، شێوەی پێکھاتەکەی لە دایناسۆری بچووک و کەرخەل دەکات گەرچی ئیستا لیکۆڵینەوەی دروست و زانستی لەسەر نەکراوە. مامۆستا محمد سەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل بە ستاندەری ڕاگەیاند کەوا ئەو ئێسکە پەیکەرە لە بان و بەرزاییەکانی بناری قەندیل لە گوندی قرناقەو دۆزراوەتەوەو پێشووتر ئێسکەپەیکەری وەھا نامۆ نەبینراوە. مامۆستا محمد سەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل وتی ” ئەو ئێسکەپەیکەرە پاریزراوە و رەوانەی تاقیگەی زانستی دەکەین بەمەبەستی ئەنجامدانی لیکۆڵینەوە لەسەری”. ئەو جۆرە دڕندانەی لە دەڤەری قەندیل ھەبوون و بوونیان ھەیە بریتین لە: گورگ، ورچ یان ھەرس، بەراز و چەندین جۆری تر لە کێویەکان… بناری قەندیل کەوتۆتە باکوری خۆرھەڵاتی ھەرێمی کوردستان و لە کێوی سەخت و بان و ٢٣ گوند پێکھاتووە، خەڵکەکەی زی

ڕاکان جبوری داوای سەیارە دزراوەکانی پارێزگا لە لاهور دەکاتەوە

صورة
لەڕۆژی فرۆشتنی کەرکوک تەواوی ئوتومبیلەکانی پارێزگاری کەرکوک لەلایەن لاهوری شیخ جەنگیەوە دزرا و بەرە و سلێمانی بردرا، ئێستا بەنوسراوێکی فەرمی ڕاکان جبوری پارێزکاری بەوەکالەتی کەرکوک داوای گەڕانەوەی ئەو ئوتومبێلانە دەکات..

٣١ی ئاب بۆ ئەوەبوو !وەڵامێک بۆ مەلابەختیار

صورة
٣١ی ئاب بۆ ئەوە بوو تا شاری ھەولێریش بەو دەرد و چارەنوسەی کەرکوک نەچێت کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا بەسەریدا ھاتوەوە ، ٣١ی ئاب بۆ ئەوەبوو تا ئەوەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر لەکەرکوک و ناوچەکانی تر روویدا ، لە ھەولێریش روونەدات ! ٣١ ی ئاب بۆ ئەوەبوو کە ھەولێر نەکەوێتە ناو چارەنوسێکی نادیار و پاراستی لەوەی کە بکەوێتە دەستی ھێزیکی دەرەکی وەک ئەوەی ئێستا لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر لەکەرکوک دەیبینین . جیاوازیەکە روون و ئاشکرایە ، ھیچ مرۆڤێکی خاوەن وێژدان ناتوانێ نکۆڵی لێ بکات ، دیارە لە دوای ٣١ ئاب ھەولێر لەدەستی کێدا مایەوە و کەرکوکیش لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لەدەستی کێدایە . لەدوای ٣١ی ئاب چارەنوسی ھەولێر روون و ئاشکرایو دۆخ و چارەنوسی کەرکوکیش لەبەر چاوی ھەمومانە . لە ئێستاوە تا مانگێک و ساڵێکی تر دەرفەت بە مەلابەختیار دەدەین ، ئەگەر یەک تاقە زیانی ٣١ی ئابمان پێ بڵێت ، ئاخر ٣١ی ئاب کۆتایی بەشەری نەگریسی ناوخۆییش ھێنا ! لەدوای ٣١ی ئاب ھەولێر بوو بە پایتەختی ئاوەدانکردنەوە و ئاڵای کوردستانی تیدا ھەڵکرا ، بگرە بوو بەناوەندی ئەنجامدانی چەندین کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆن بۆ روخانی رژێمی بەعس ، دواتر بوو بە پایتە

لاهور شێخ جه‌نگی نهێنیه‌كی گه‌وره‌ی ئاشكرا كرد

صورة
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ ده‌ست ڕه‌وش پۆست كه‌وتووه‌ تیایدا ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان فه‌رمانی كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كه‌ی له‌شاری كه‌ركووك ده‌ركردووه‌ و چه‌ندین پلانیان داڕشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نیوه‌ی شاره‌كه‌ راده‌ستی تیرۆریستان بكرێن و دواتریش به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حه‌شدو هاوپه‌یمانان شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ بكه‌ن كه‌ داعش داگیری ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شاره‌كه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی یه‌كێتی بۆ ڕه‌وش پۆست ئاشكرای كرد، لاهور شێخ جه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی زانیاری له‌ماوه‌ی رابردوو به‌رپرسێك و 5 ئه‌فسه‌ری تری كه‌ ناوه‌كانیان نه‌زانراوه‌ بانگهێشتكردووه‌ و پێی راگه‌یاندوون كه‌ له‌داهاتوودا داعش هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر كه‌ركووك و داگیری ده‌كات، دوای ئه‌مه‌ ئه‌وان وه‌كو یه‌كێتی به‌ ره‌زامه‌ندی هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر شاره‌كه‌و كۆنتڕۆڵی ده‌كه‌نه‌وه‌. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه‌ بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ به‌شداری به‌ هێزه‌كانی پارتی ناكرێت. سه‌رچاوه‌كه‌ی ڕه‌وش پۆست دووپاتیكردۆته‌وه‌، لاهور

هه‌ڕه‌شه‌ی (به‌شه‌ق) ده‌ركردنی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیاریان كردووه‌

صورة
سەرکردەیەکی نزیک لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی ئاشکرای کرد، ئەو کەسانەی ڕۆژی دووشەممە 5/3/2018 لە سلێمانی بە ناوی کادیرانی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە، لەلایەن شاناز ئیبراهیم ئەحمەدەوە کراکراونەتەوە. ئەو سەرکردەیەی یەکێتی، ئەوەی نەشاردەوە کە ئەوان یەکجار لە دۆخی حزبەکەیان نیگەرانن و ڕایگەیاند: ”ناتوانم قسە لە بەرامبەر کەسێک بکەم کە گوێ بە ھیچ بنەما و پرەنسیپێکی حزبی و کاری ریکخراوەیی نادات. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە حزب دەزگا و دامەزراوەی تایبەت بەخۆی هەیە و ”ئەنجومەنەکانی دیارن و دەبێ لەوێوە کۆبوونەوە و هەڵوێست نیشان بدرێت“. گوتیشی: ”ئەوەی کراوە تەنیا فەوزایەکە، دیارییشە کێ لە پشتی ئەوانەوەیە، شاناز ئیبراهیم و گرووپەکەیەتي. سەرکردەکەی یەکێتی کە لە کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی حزبەکەوە نزیکە، ئەوەشی ڕاگەیاند: ”ئێمە دەبێ لەم دۆخەدا بە مەنتق کارەکانمان بکەین و لەگەڵ واقیعدا بگونجێت، نەک کۆمەڵێک کەس کۆبکەیتەوە و بچی فەوزا دروست بکەی“. ئەوەشی نەشاردەوە: ”لە ساڵی 1966ەوە بەدەست ماڵی ئیبراھیم ئەحمەدەوە دەناڵێنین، ئەمە ھی ئەمڕۆ نییە“. لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ دووشەممەدا کە شاناز ئیبراهیم تێ