عەلی حەمە ساڵح : تکایە جنێومان پێ مەدەن
لەبەرانبەر ئابڕووچوونەکەی دوێنێی پەرلەمانتارانی کوردستان، عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەکاونتی خۆی پۆستێکی کردووە و دەڵێت: تکایه فیشه‌ک به تاریکیه‌وه مه‌نێ! بۆ ڕۆژێکیش بیرمان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان نه‌کرده‌وه، ئێستا جنێومان پێده‌درێت! داوای هیچ ئیمتیازێکمان بۆ خۆمان نه‌کردووه. ئاماده‌نه‌بووین وه‌ک فه‌رمانبه‌ری په‌رله‌مان و مدیر ناحیه‌و به‌ڕێوبه‌ری گشتی و وه‌زیر ئۆتۆمبیل وه‌ربگرین. داوای یاسای خانه‌نشینی عێراقمان کردووه‌و ده‌نگی پێویستمان نه‌بوو. دوو چاری ده‌یان گرفت بووینه‌ته‌وه له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی زوڵم و سته‌مکاری! ئایا که‌س هه‌یه بۆ 4ملیۆن دینار به 50 ڕۆژ خۆی دوچاری ئه‌م هه‌موو گرفته بکات؟