سەعدی پیره بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا دەڵێت: نه لیستەكەی بەرهەم ساڵح ، نه گۆڕان، نه هیچ لایه‌نێك كاریگەری لەسەر دەنگەكانی یەكێتی نابێت، دكتۆر به‌رهه‌م له‌وه زیاتری پێناكرێت كه‌پێشتر كردوویەتی. گوتیشی: "هه‌میشه ئه‌و گروپه پۆپۆلیسته ڕاستڕه‌وانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن سوود له بارودۆخی خراپی ئابوری و قه‌یرانه‌كان وه‌ربگرن، دكتۆر به‌رهه‌میش یه‌كێكه له‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌دات سوود له‌و دۆخه قه‌یراناویانه وه‌ربگرێت" "كاك به‌رهه‌م كاریزمایه‌كی تاقی نه‌كراوه و لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی نیه، پێشتر تاقی كراوه‌ته‌وه تا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی هه‌بێت، ئه‌و له‌ناو یه‌كێتی داوای پۆستی كرد كه‌نه‌یدرایه رۆیشت حیزبی دروست كرد به‌لامانه‌وه ئاساییه ئێمه له‌وڵاتێكی دیموكراتداین.