بەپەلە:هێزە ڕەشەکەی یەکێتی لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێگیردەکرێ
بەپێی زانیاریەکان دوێنی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس بە هەر یەکە لە لاهور و ئاراسی شێخ جەنگیان ڕاگەیاندوە بەهۆی فراوانبوونی خۆپیشاندانەکانەوە لەسەرانسەری ئیران ناچارن بەشێکی زۆری هێزەکانیان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکشێننەوە، لەم حاڵەتەشدا بۆشایی ئەمنی درووست دەبێت لەو ناوچانە و ئەگەری ڕاپەڕین هەیە، بۆیە باڵی خیانەتکارانی ناو یەکێتی ڕازیبوون بەوەی هێزە ڕەشەکە کە زووتر لە کەرکوک بوو بنێردێت بۆ شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یەکێکی دیکە لە مەبەستەکانی ئەم کارە دووبارە کردنەوەی سیناریۆی پردێیە قاسم سلێمانی لەکاتی هێرشی پێچەوانەی پێشمەرگە لە 18ی ئۆکتۆبەردا دژەتیرۆری یەکیتی کرد بەقەڵغان تاکوو پێشمەرگە نەتوانێت شەڕی کورد و کورد بکات، لێرەشدا حزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵات ناتوانن شەڕی هێزێکی کوردی باشوور بکەن.لەقۆناغی یەکەمدا 600چەکداری هێزە ڕەشەکە بەفەرمانی لاهوری شێخ جەنگی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کراون