لە چلەی 16ی ئۆکتۆبەردا
سووپەر پاوەری کوردایەتی و چاکەی یەکێتی بەسەر خەڵکی کەرکووکەوە!!!!
لە سەرەتایی پرۆسەی بە ناو رزگاری مامجلال لە کەرکووکەوە بانگەوازی بۆ گەرانەوەی عەرەبی تەعریب کرد، ئەوانیش جوامێرانە بە دەنگییەوە چوون و هاتنەوە، ساڵێک دوایی ئەوە مامی گەورە سەودایەکی تری بە کەرکووکەوە کرد، کە نەک کەرکووک بەڵکوو هەموو پارێزگەکانی تریش ببنە هەرێمی سەربەخۆ، لێی نەگەران ئەوە ببێتە راستی و لێیان تێکدا.
مام خوێنی قوربانیانی تەقینەوەکەی 28 ی تەمووزی ساڵی دوو هەزاری و هەشتی کردە قوربانی بۆ مارایی کردن بۆ تورکمان.
دواتر هەر مام پزیشکێکی مێشکی کردە پارێزگەر، بە جۆرێک رایسپارد کە وەهایی تێکبدا بە باوکی کەس چاک نەکرێتەوە، ئەو پزیشکە کە مێشکی خۆشی لە دەست دابوو، هەر ساڵێک پیاوی ئاغایەک بوو، بە کورتی بەشێک لە کاری ئەو پزیشکە دەخەمە روو:
یەکەم کورد بوو، دوایی دەوڵەتی تازە دامەزراوی ئێراق ئەوەی پێان دەووت ئێراقی نوێ بە ئاشکرا بوو بە پیاوی مالکی، کاتێک هەموو کورد دژ بەمالکی وەستانەوە، ئەم لەکەرکووک باوەشی بەمالکی و پشتی لە کوردستان کرد.
یەکێک بوو لەو چەند کەسەی پێشنیاری برینی بوودجە و مووچەی کوردستانی بۆ مالکی کرد، هێندە پێکەوە گونجاو و تەبا بوون، مالکی بەلێنی پێ دبوو بیکا بە سەرۆک کۆمار هەر بۆیە پشتی لە حزبەکەی کرد و وتی مافی دەستووری خۆم وەک هاوڵاتیەکی ئێراقی بە کاردێنم.
هێندە بروا دار بوو بە دەستوور و یاساکانی ئێراق و بەکارهێنانی زمانی عەرەبی، کاتێک لە دادگەی ئێراق بە زمانی عەرەبی سکاڵایی لەسەر تۆمار کردم، داوامان کرد با کەیسەکە لە دادگاکانی کوردستان بێ، نەیکرد، بۆ یەکەم جار لە مێژوویی کەرکووک لە پێش ئەفسەرێکی عەرەب ئامادە نەبووم بە عەرەبی ئیفادە بدەم.
کاتێک جوولە بە هێزەکانی ئۆپراسێونی دیجلە کرا بەرەو کەرکووک ئەو لە مەکتەبەکەی مالکی بوو فەرمانی بە دەزگە ئەمنیەکانی شار کرد رێیان لێ مەگرن، بەقسەی نەکرا.
کاتێک داعش هات، و سوپایی ئێراق هەڵهات چەک و کەرەسە جەنگێکان کەوتنە ژێر دەستی پێشمەرگە، لە کۆنفرانسێکدا داوایی کرد ئەو کەرەسە جەنگیانە کە براونەتە هەولێر و سلێمانی دەبێ بهێنرێتەوە.
لەو بۆشاییە کە مالکی قوونی لەسەر کورسیەکەی بەرەو خزان دەچوو، بە دوایی شەریک دەگەڕا لەگەڵ تورکمان و عەرەب تا کەرکووک بکەنە هەرێمێک، بەلێنی زۆری بە زۆرانێک دا بەڵام لێی تێکچوو.
حەیف کەستان ئەوەتان بیر نەماوە کە لە شەودا بە رەزامەندی ئەم دکتۆرە هێزەکانی بەغدایی مالکی فەرمانگەی تاپۆی کەرکووکیان داگیرکرد، هەرچی وەقفی سووننە و کاکەیی بوو خستیانە سەر وەقفی شیعە، بەداخەوە بیرتان چوو، لە سەردەمی ئەم پزیشکە بازرگانە تەشیوع بە شێوەی مەترسیدار لە کەرکووک پەرەی سەند ئایی لە زاکیرەی ئێوە چ زوو بیرتان چوو ئەو رۆژەی سستانی گەورە مەرجەعی شیعە فەتوایی دروستکردنی حەشددیدا، بۆ بەیانیەکەی لە ژێر چاودێری ئەم پزیشکە چەکدارانی شیعە عەرزی سەربازیان لە ناو جەرگەی شار کرد.
هەر دوایی ئەوە پزیشکی پاریزگەر شوێنی سەربازی بۆ کردنەوە لە شارە دێی تازە کە کەمتر لە دە کێڵو مەتردوور بوون لە کەرکووک.
بەوەوە نەوەستا، بۆ ئەوەیی دڵسۆزیی زیاتر بنوێنێ، سەنتەری رۆشنبیری کەرکووکی داخست، کە حکومەتی کوردستان زیاتر لە سی وپێنج ملێون دۆلاری تیا سەرف کرد، سەنتەری رۆشنبیری ئیمام خومێنی کردەوە.
لە هەموو مەلەفی گەندەڵیەکانی گەرێ، چونکە ئەوە لە ئاست ناپاکی نەتەوەیی شتێکی بچووکە بۆیە نەچوومەتە سەری.
ئەمە هەموو دیاری و پاداشتی یەکێتی بوو بۆ کەرکووک.
خەڵکی کەرکووک، ئازیانە شەڕی قاعیدە و بەعسی و گروپە توندەروەکان و داعشیان کرد، یەک و یەکگرتووانە بە گژ سیاسەتی چەوتی بە عەرەبکردن و بەغدایی فاشی و تایفی دەچوونەوە، پاداشتی خەڵکی کەرکووک لە لایەن یەکێتی بە شانزەی ئۆکتۆبەر درایەوە، پاداشتی ئەو پزیشکە نەخۆشەش ئەوەیە خەریکە دەیکەنە سوپەر پاوەری کوردایەتی.
بۆیە وەک چۆن ناپاکی ناپاکانی 16ی ئۆکتۆبەر کەس ناکا بە پاڵەوان و ناپاکی کەس ناشارێتەوە، نەیش ناپاکی و خراپ ئیدارەدانی کەرکووک روویی ناپاکی ناپاکانی 16ی ئۆکتۆبەر سپی ناکاتەوە.
هەولێر
25\11\2017
تعليقات
إرسال تعليق