بۆ یەکەمینجار هادی عامری نهێنی 16ـی ئۆکتۆبەری ئاشکرا کرد
لە میانی لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان، هادی عامری، فەرماندەی گشتیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، ئاماژەی بە رووداوەکەی 16ی ئۆکتۆبەری یەکێتی کرد و ئاشکرای کرد: ”هەماهەنگی و هاوکارییەکی بەرز لەگەڵ برایانی کورد و فەرماندەکانی پێشمەرگە هەبوو کە پاشەکشە بکرێت و ڕێگە بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بدرێت بۆ پێشڕەویکردن لە پارێزگای کەرکووک. بۆیە بە دەمەوەهاتنی پێشمەرگە لەلایەن هەندێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگە زۆر باش بوو و لێکتێگەیشتن هەبوو“.
عامری لێدوانی فەرماندەکانی رووداوەکەی 16ی ئۆکتۆبەری یەکێتی بەدرۆ دەخاتەوە کە باسیان لەوە دەکرد، بەهۆی نەبوونی چەکی پێویست و دوای شەڕکردن لە ناوچەکە کشاونەتەوەو دەڵێت: ”کشانەوەی پێشمەرگە وەک بۆچوونی هەندێک کەس نییە کە پێشمەرگە توانای شەڕکردنی نییە یان ڕایانکردووە و پاشەکشەیان کردووە، بەڵکوو هەستکردنێکی بەرز بووە بە بەرپرسیارێتی لەلایەن پێشمەرگەوە“.
تعليقات
إرسال تعليق