توانا عوسمان: لەمەودوا وەک رۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ کاردەکەم

دەستلەکارکێشانەوە

دوای زیاتر لە 7 ساڵ و 8 مانگ بەسەر کارکردنمدا لە کەناڵی NRT خۆشەویست، هەر لەدامەزراندنیەوە بۆ بەرێوەبردنی کەناڵەکە، تاوەکو دەگات بەسەرۆکایەتی کردنی دامەزراوەی میدیایی نالیا و نوێنەرایەتی کردنی ئەم پرۆژە ناوازەیە "کە پێم وایە بەدروستبوونی وەرچەرخانێکی نەوعی لەمیدیای بینراوی کوردیدا هێنایەکایەوە" بەوپەڕی فەخرکردنەوە بە پیشەییبوونی خۆم و بەشێکی زۆر لە هاوڕێکانمەوە، رایدەگەیەنم کە کاتی ئەوە هاتوە دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیا ببم و لەئەمڕۆوە وەک ڕۆژنامەنوسێکی سەربەخۆی کاری میدیای بکەم.

نایشارمەوە کەماوەی ساڵێک دەبێت بوونم لەپۆستی سەرۆکی دامەزراوەکەدا ئەوەندەی ناو بوە ئەوەندە کردار نەبوە، بەوپێیەش لەماوەی ئەو ساڵەدا وەک پێویست بەئەرکی رۆژنامەنوسی خۆم هەڵنەساوم لەئاراستەکردنی سیاسەتی هاوسەنگانە و بابەتیانەی دامەزراوەکە.
بەڵام لەئەمرۆ بەدواوە بەفەرمی هیچ پەیوەندیەکی پیشەییم بەناوەرۆکی رۆژنامەنوسی دامەزراوەکەوە نیەو تەنها نوێنەرایەتی خۆم دەکەم و دەمەوێت وەک پێشکەشکارێک درێژە پێشکەشکردنی بەرنامەی دیالۆگ بدەم.

هیوادارم دامەزراوەکە پابەندبێت بە دروشمە پیشەییەکانی خۆی و خزمەتی گەورەتر بە دۆخی سیاسی و کلتوری و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەکەمان بکات.

لەگەڵ ئەوپەڕی رێزم بۆ شاسوار عەبدولواحید و تێکڕای هاوکار و هاوپیشەکانم کەهەمیشە بەچاوی رێز و متمانەوە تەماشایان کردووم.

توانا عوسمان
22 نۆفەمبەری 2017

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن