موخابەراتی عێراقی چۆن بەسەر مۆئسادی ئیسڕائیلیدا سەرکەوت؟
سەر کەوتنێکی مێژووی دەزگای هەواڵگیری عێراقی و شکاندنی شکۆی cia و موساد ی ئیسرائیل لە دوای روخانی ڕژێمی عێراق بەلگەنامەیەکی نهێنی عێراقی دۆزرایە کە شکستی هەردو دەزگای هەڵگیری ئەمریکی و ئیسرائیلی دەردەخات بەرام بەر دەزگای هەواڵگیری عێراق بە پێی بەڵگەنامەکە دەزگای هەواڵگیری عێراقی بە سەرکردایەتی سەدام حسین سەرۆکی عێراق و بەرزان تکریتی سەرۆکی دەزگای هەواڵگیری عێراقی فەرحان حسین وەزیری دەرەوەی عێراق. حوکومەتی عێراقی توانیویەتی نوسینگەیەک لە میسر بگۆڕێت بۆ شوێنی سیخوڕی کردنی عێراق بەسەر میسر و ئەمریکا و ئیسرائیل و ولاتە عەرەبیەکانی تر لە بەڵگەنامەکەدا هاتوو یەکێک لە دیبلۆماسە عێراقیەکان توانیەتی ژنی یەکێک لە گەورەترین سیاسەت مەدارەکانی میسر بە ناوی ( ا ش ) بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە و کاری سیخوڕی بەسەر میسرەوە بکەن لە رێگەیەوە تەنانەت توانیویانە لە ریگەی کۆمپیتەر و ئامێری گوێ گرەوە کۆنگرەی نهێنی حوسنی موبارەک و ویلیام کوهین و دۆناڵد ڕامسفیڵد وەزیری بەرگیری ئەمریکا تەسجیل بکەن و ئاگا داری هەمو قسەکان بن ڕاپۆرتەکە بە ئازایەن باس لە فەرحان حەسەن دەکات کە چۆن توانیویەتی ٢٠ سیاسەت مەداری گەورەی میسری بەکرێ بگرێت و کاریان پێ بکات . جگە لە وانەش فەرحان حەسەنی وەزیری دەرەوی عێراق توانیوەتی چەندین دکتۆری سیاسیە پلە بالاکانی میسر بە کرێ بگرێت کە سەدام حسین ئەو کات زۆر ئارەزوی زانینی تەندروستیان بووە تەنانەت لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە حوکومەتی عێراقی سیخوری بەسەر روسیا وچیک و هەنێ ولاتی تری ئەوروپیەوە کردووە کە ئەوەش کارێکی زۆر زەحمەت بووە بۆ ولاتێکی عەرەبی بەو شیوە گەورە و نهێنیە بتوانێت سیخوڕی بەسەر بەشێکی زۆری ولاتە گەورەکانی ئەوروپا و ئاسیا بکات ! بە تایبەت روسیا کە چەندین جار هاولاو زانیاری نهێنی لە مۆسکۆی پایتەختی روسیاوە بۆ بەغداد گوازراوەتەوە هەر بەوە نەوەستاون دەستیشیان گەیشتووە بە بە کەناڵی الجزيرة” ی قەتەری و لە کاتەدا بەشێکی زۆری هەواڵەکانی ئەو کەناڵە تیابەت بووە بە هێرشکردنە سەر وڵاتە عەرەبیەکان لەلایەن ئەمریکاوە وە ئەم کارانەی دەزگای هەواڵگیری عێراقی لە دوای ساڵی ١٩٧٩ کراوە کە ئەو کات بەرزان تکریتی زڕ برای سەدام حسێن سەرۆکی ئەو دەزگایە بووە . وە بەڵگەنامەکەش لە دوای داگیر کردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە دۆزراوەتەوە. تا ئیستاش لەلای دەزگای هەواڵگیری ئەمریکی ئیسرائیلی نوسخەی هەیە . هاوپیچ وێنەکە بەرزان تکریتی زڕ برای سەدام حسینە .
.
تعليقات
إرسال تعليق