بەپەلە بزانە دادگا چی لە سۆران عمر کردووە

ئەمڕۆ لەسەر سکاڵای سەفین دزەیی، دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر بڕیاریدا سۆران عومەر بە ١٠ ملیۆن دینار سزابدرێت، لە کاتێكدا پێشتر دادگای هەولێر بڕیاریدابوو بە ٦٠ ملیۆن دینار سزابدرێت.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وت، ئەمڕۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی ئەو سزایەی کە دادگای هەولێر لەسەر سکاڵایەکی سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە دژی دەریکردبوو، لە ٦٠ ملیۆن دینارەوە بۆ ١٠ ملیۆن دینار.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، لە بڕیارەکەی دادگادا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە ئەگەر نەتوانرا پارەکە بدرێت، ئەوا ڕاستەوخۆ لە مووچەکەی دەبڕن.

ڕۆژی ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لەسەر سکاڵای سەفین دزەیی و مەسرور بارزانی، دادگای هەولێر لەسەر وتەکانی سۆران عومەر لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا (لە ڕۆژی ١٣ ی نیسانی ٢٠١٦ دا)، بڕیاریدا بە سزادانی بە (١٧٠) ملیۆن دینار، کە ١١٠ ملیۆن دیناری بۆ قەرەبووی مەسرور بارزانی و ٦٠ ملیۆن دیناری بۆ قەرەبووی سەفین دزەیی بوو، بەڵام دواتر مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، تەنیا ٢٥٠ دینار لە سۆران عومەر وەردەگرێت.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن