بروسکەی ژمارە ۳ لە ئاسۆ مامەندو رەفعەت عبدالله بۆ هێرۆ و موکەرەر ئالا تالەبانی

بروسكەی ژمارە ٣
لە ئاسۆمامەندو ڕەفعەت عەبدڵاوە
بۆ/ هێرۆخان موكەڕەڕ ئاڵا تاڵەبانی

دوا بەدوای بروسكەمان ژمارە ٢ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ ئاڵاخان تەئكید دەكەینەوە دۆخی كەركوك خراپەو باری ئەمنی لە دەست دەرچوە .
زۆر هەوڵماندا لە گەڵ قائیدی عەسكەری و برادەرانی حەشد تەفاهوم دروستكەین و بەیەكەوە ئموری شار بگێڕین بەداخەوە حساب بۆ كەس ناكەن و بە هەمان تێڕوانینی دژایەتی پارتی ئێمەش دەخوێننەوە وەك ئەوەی وابێ هیچمان بۆ نەكردوون .
زۆر هەوڵماندا كە تێیان بگەێەنین ڕیفراندۆم خواست و بەرنامەی ئێمە نیە و بارزانی بە زۆری و زۆرداری بەسەر كەركوك و ی.ن.ك داسەپاندووە كەچی بە هەمان ڕبەی ئەوانمان بۆ دەپێون.
ئەو كەركوكەی ئازایەتی مامە ڕیشە و چالاكیەكانی ناسنامەی بۆ یەكێتی یەكلا كردبۆوە ئێستا ئێمەی تێدا بۆتە میوان و ڕێكخستنەكانیشمان دڕدۆنگ بوونە لێمان.
دادە هێرۆ ، پێمان باشە لە ڕێگای كاك كۆسرەتەوە هەرچەندە تەندروستیشی خراپە تەكلیف لە پارتی بكرێت هاوكار بن لە دانانی پارێزگار بۆ ئەوەی ڕووی خۆمان لانیكەم لە نێو ڕێكخستنەكانمان سپی كەینەوە .
پێشبینیەكانمان بۆ تەفرو توناكردنی پارتی و بارزانی كورتی هێنا و عامڕیش لەگەڵمان ڕاستگۆ نەبوو ئەوان ووتیان لە هەولێریش دەریان دەكەین كەچی ئێستا هەولێر بۆتە ناوەندی موخاتەبەی بەغداو ئێمەش لێرە عەبدی مەئمورین .
تكا دەكەین پەلە بكەن لە هاندانی پارتی بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە كەركوك بەڵكو هاوكار دەبن لە ڕێگا گرتن لە پڕۆسەی تەعریب و تەشییع كە زۆری نەماوە كورد ببێتە كەمینە .
لە گەڵ ڕێزماندا....

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن