بیخوێنیتەوە هیچت دەست ناکەوێ، بەس نەیخوێنیتەوە زۆرت لە دەست ئەچێ.
کۆمەڵگەیەکی تەندراو بە واعیزی خوێڕی قسەکەر بە ناوی خوا و پیرۆزی و حیزب و حکومەت و نیشتمانەوە، تاکە ئەنجام چاوەڕێی کا داڕمان و هەرەسهێنان و وێران بوونیەتی.
مەلایەکی لگاوچی بە مێزەرەوە لە سەر مینبەری پیرۆزی میللەتێکی ناپیرۆزی کۆیلێنراوی بێ ژیان سەرباری هەزار و چوار سەد ساڵ زوڵمی خەلافەتە خوێڕییەکان لە کۆی مرۆڤایەتی لە تاڵانی و ئەنفال و کوشت و بڕی بێ سنوور و ئەتک کردنی ملیۆنەها ئافرەتی داماو و کۆیلاندنی ملیارەها پیاوی نەگبەت، بە ناوی خواوە خەریک شکاندنی غرور و کەرامەتی ئینسانە لە بەرامبەر سی هەزاری خوێڕییا.
سووکایەتی کردن لە ژێر ناوی خەڵاتکردنا هەمان فەسادی بیست و شەش ساڵی مەسولە خوێڕییەکانی یەکێتی و پارتییە کە بە ناوی پاداشتەوە یەک نەتەوەی نەگبەت و زامداریان تا لێواری مەرگ هێناوە، واز لە جگەرە بێنە لەبەر تەندروستی خۆت نا، بۆ گەورە بوونی مەلایەکی بچووک بە سی هەزار.
کلتووری شەرقی و بیززات ئەو فەزاحەتەی توراسی ئیسلامی دروستی کردووە بەرهەمەکەی وێران حاڵی من و تۆیە، ئا ئێسا من کە خاوەنی یەک سەنت نیم بمەوێ لە شوێنێ یا لە جومگەیەکی پارتییا بەو توانا و ئەزموون و شارەزاییەی هەمە ئیش بکەم ئەبێ قۆنەرەی هەزار خوێڕی ماچ کەم و ناشگەم، بەس بمەوێ ببمە بندیوار بە یەک تەلەفۆن ئەبم، چونکە کە بوومە بندیوار ئیتر من خاوەنی غرور و کەرامەت نامێنم و ئەبمە بووکەڵەی دەستی خوێڕییەک کە دوژمنی قەستەسەری ڕێبازی پارتی و بارزانییە و لە کاتێکا هەر لەسەر حسابی ئەوان و خوێن و دڵسۆزی من بووە بە فیرعەون.(حیزبەکانی تریش هەمان شتن، کەس خۆی شەریف نەکا، ئەم بەدئەخلاقییە کلتووری من و تۆیە و من و تۆ سەبەبی بەردەوامی ئەم فەزاحەتەین)
یاری کردن بە شعوری ڕەش و ڕووتی برسی هەزاران شێوەی هەیە، جووتیار و گاوداریان لە لادێکانەوە هێنایە شار بە ناوی پاداشتەوە هەموویان کرد بە پۆلیس و پێشمەرگە و بندیوار بە چل ڕۆژ نیسکێنە خواردنی مەعەسکەرێک و سیلاحیان خستە شان بێ ئەوەی فێری کەن چۆن بەکاری بێنێ، ئەگەر بەعس چوار هەزار گوندی خاپوور کردبێ لە ئەنفالا، ئێوە هەر لادێتان نەهێشت، ئەگەر بەعس دوو سەد هەزار کەسی لێ شەهید کردووین، ئێوە یەک ئینسانتان زیندوو نەهێشت.
من وا ئەبمە بیست و حەوت ساڵ، پێنج زمان بەس زمان ئەزانم، ئینگلیزی و تورکیم لەگەڵ کوردی بە زەڕڕە فەرقی نیە، ئیش نیە نەیزانم و نەمکردبێ بە گەورە و بچووکەوە، هەموو سەرمایەکەم ئێستا چوار هەزارە، دینار نەک دۆلار، لەسەر بیر و باوەڕم دەربەدەر کرام، شار و ماڵی خۆم لێ حەرام کرا، هەزار پیلانی سەخیفیان بۆ داناوم تا ناوم بزڕێنن یا بمکوژن یا لە سجنا بمڕزێنن (لایەزال بەردەوامە)، سەرباری هەموو ئەمانە وەک کابرایەکی نەدیو و نەناس پێویستم بە قۆنەرە ماچ کردنە بۆ ئەوەی بژیم، مەسەلەن ئێستا ئەگەر پەیوەندی بە یەکێتییەوە بکەم و ببم بە بەشێ لە مەنزومەی ئەو حیزبە ئەمکەن بە فیرعەون، یەکێتییەکیش ببێ پارتی هەمان شێوە پارتی ئەیکا بە فیرعەون، لە جێی ئەم تەراتێنە بۆ دەستی خەڵکی دڵسۆزی خۆتان ناگرن؟ ئەسڵەن بۆ وان؟ ئەمە کەی سیاسەت کردنە؟ مەعقولە حیزب دوو سەد هەزار کادری هەبێ لە نفووسێکی پێنج ملیۆنی؟
گلەییەکان زۆرن و گوێی بیستن کەم، دەرد زۆر و دەرمان کەم، بەڵام کۆتایی نیە و خەڵکی دڵسۆز ئەبینم بە سەگ و گورگ دەورە دراون بە ناوی ڕاوێژکاری کاوێژکاری تاڵانچییەوە، چاو و گوێی دڵسۆزەکانیان گرتووە تا هیچ نەبینن و هیچ نەبیستن، یانی لەوێش هەر ڕەش و ڕووتە خوێڕییەکە سەبەبی سەرەکی فەزاحەتەکانە.
نەگبەتترین تەبەقە ئەوانەن کە پارتین و خەڵکی سلێمانین، زوڵم و شەق و کوشتن و دەربەدەر کردن بۆ ئێمەیە لە سلێمانی و لە هەولێریش لە بنەسڵاوە و کەسنەزان فڕێ ئەدرێ و ئاوڕی لێ نادرێتەوە، چوار مناڵی خوێڕیش بە گیرفانی پڕەوە گلەیی لە خەڵکی سلێمانی ئەکەن، گەمژەی ورگ زل خەڵکی سلێمانی چی تر ماوە بیکا کە نەیکردووە؟ شەهیدی سلێمانی بە گەرمیان و ڕاپەڕینەوە لە شۆڕشی کوردی دەربێنە، بە هەشت هەزار ئەنفالەکەی بارزانەوە ناگاتە دە هەزار شەهید، شۆڕش و ماڵوێرانی و قوربانی هەر هەمووی ئێمە بووین، شیرینیەکەشی خەڵکی تر خواردی.
ئێستا لە سلێمانی حوکمی یەکێتی و شیعە و پارتی و گۆڕان و بەعس و داعش و کۆمەڵ و یەکگرتوو یەک شتن و جیاوازی نیە هەرکەس ئاغا بێ، پەشێو وتەنی:
کەر دایە قاقای پێکەنین
وتی قوربان، هاوڕێی شیرین
بارەکەی من لە خۆت بارکە
هەتا زووە خۆت ڕزگار کە
کە من کەر بم، بارەبەر بم
کورتان لە پشت، هەژ بەسەر بم
فەرقی چییە؟ دەرد هەر دەردە
کەری تۆ بم یا هی جەردە
تعليقات
إرسال تعليق