زانیاری نەبیستراو دەربارەی خاوەنی ڕاستەقێنەی نالیا

لەوکاتەی دکتۆر بەرهەم صالح سەرۆک وەزیران بوو ،
_ نیوەی شاری سلێمانی بە موساتەحە درا بە شاسوارعبدالواحید و کۆمپانیای نالیا ....
_ هەر ئەوکاتیش چاڤیلاند راگەیەنراو و بانگەشەی فرۆشتنی  پشکەکانی کرا ....
_ لەوکاتیش تەلەفزیۆنی ئێن ئارتی کرایەوە .....
_ هەر ئەوکاتیش چەندین ملیۆن دۆلار بەقەرز لەلایەن حکومەتەوە بە ناڵیا درا ....
_ هەر ئەوکاتیش بەهۆی سوتانی نالیاوە دەیان ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بە ناڵیا درا ....

ئێستاش ئەوەی شاسوار کردویەتی گوایە تەواوی مولکەکانی فرۆشتوە بە دوو کۆمپانیای بیانی ، تەنها گەرانەوەی خاوەنداری ئەو مولکانەیە لە وەکالەتی شاسوارەوە بۆ خاوەنی راستەقینەی خۆی ، بۆ خۆ دزینەوەیە لەو هەموو قەرزەی کە ئەو کۆمپانیایە لەسەریەتی ، ترس لەسەر ئایندەی سلێمانی هەیە ، دەیانەوێ بەبیانوی فرۆشتنی ئەو مولکانە بە دوو کۆمپانیای بیانی ، ئەو سەرمایەگوزاریانە بپارێزن ، ناوی زالمای خەلیل زادیش بۆ چەواشەکردن بەکاردەهێنرێت کە گوایە پشکی لەو کۆمپانیایە هەیە !
لەماوەی کارکردنی میدیای ئێن ئار تی ، هیچ کەس و لایەنێک نیە دەیانجار هێرشی میدیایی لەلایەن ئەو میدیایەوە نەکرابێتەسەر ، تەنها کەس کە تا ئێستا ئەو میدیایە لە گوڵ کاڵتری پێ نەگوتووە ، دکتۆر بەرهەم صالحە !

#نیازحاجی

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن