دۆزینەوەی دۆڵی مێروولەکان..نهێنی سەیر!وێنەکان ببینن
ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بابەتێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە : زانایان گـەورەترین شارە مێروولەیان دۆزیوەتەوە کە لە شێوەی دۆڵدایە و هەزاران خانوو و ژووری تێدایە و، بەشێوەیەکی ئەندازەیی ڕێکوپێک دروستیان کردوون!!
ئەمانە وێنەی دۆڵی مێروولەن کە زانایان دۆزییانەوە...گردێکی بچکۆڵەلە کونی هەوایی تێدایە! هەر ئەوەندە لە دۆڵەکە دەردەکەوێت، بەڵام زانایان هەستان چیمەنتۆیان ڕۆکردە شارە مێروولەکەوە!! بــــۆچی؟ تا بزانن شــێوەی خانووەکانیان چــۆنە؟ تا وەک قاڵب ژوورەکانیان دەرکەوتن، دووای ئەوە دەستیان کرد بە هەڵکەندن تا شێوەی ماڵەکانیان ببینن، ئەوەی جێگای سەرسوڕمان بوو ئەوەبوو خانووەکانیان وەک دۆڵێک دەردەکەوت، کەوا شێوازێکی ئەندازەیی ئێجگار وردی تێتا بەکارهێنراوە!!
خوای گەورە دەفەرمێت : (( حتی ٳذآ ٱتوا علی واد النمل قالت نملەۥ یٲیها النمل ٱدخلوا مسکنکم لآ یحطمنککم سلیمن وجنودەۥ وهم لآ یشعرون 18)) النمل.
واتە : هەتا گەیشتە دۆڵی مێروولە، مێرولەیەک وتی: ئەهای مێروولەینە بچنە ناو ماڵەکانتانەوە، نەوەکوو سولەیمان و سەربازانی پێشێلتان بکەن، لەکاتێکدا هەستتان پێ ناکەن...
لە دەستەواژەی ( واد النمـل ) ئەوە دەگەیەنێت که دۆڵی مێروولە هەیە!!
جا ئایا ئەم جۆرە دۆڵانە مێروولە لە دورگەی عەرەبیدا هەبووە؟ لە ڕاستیدا قسەی مەنتق ئەوەیە کە ناکرێت پێغەمبەر ( صلە اللە علیە وسلم ) ئەم دیاردەیەی بینیبێت! چــونکە ئێمە دەزانین کە مێروولە شار یان ماڵ یان کون و کەلەبەری هەیە و لە درەختدا یان لەژێر زەویدا دروستیان دەکات و دۆڵ بەدەرەوە نییە!! کە ئەوەتا زانایان تازە دەیدۆزنەوە !!! ..
تعليقات
إرسال تعليق