سه‌باره‌ت به‌و هێزه‌ی ئه‌مریكا له كه‌ركوك ...زانیاری درووست
پێش كاره‌ساتی كه‌ركوك تیمێكی فه‌رمانده‌یی بۆ شه‌ڕ دژی داعش ژورێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ل هێزه‌كانی عێراق له سه‌ربازگه‌ی كه‌یوانی كه‌ركوك هه‌بو. ٢ رۆژ پاش كاره‌ساتی كه‌ركوك و زاڵبونی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و تیمه راوێژكاریه سه‌ربازیه له كه‌ركوك چونه ده‌ر و له سلێمانی و چه‌ند كه‌سیش له هه‌ولێر جێگیر بون. ئێستا ئه‌و تیمه گه‌ڕاونه‌وه كه‌ركوك بۆ شوێنی پێشوی خۆیان و ٢٦ هامه‌ڕ و ترۆمبیلی سه‌ربازیش كه ١٠٠ سه‌ربازی مارێنزی له‌گه‌ڵه له سه‌ربازگه‌ی گه‌یاره‌وه چونه كه‌ركوك بۆ پاراستنی راویژكاره سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا. واته دابه‌ش بونێكی سه‌ربازی ئاسایی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پاراستنی ئه‌منی ڕاوێژكارانی پێنتاگۆن له كه‌ركوك ڕوی داوه، كه ئێستا وه‌ك پێش‌و ئه‌منیه‌تی نه‌ماوه. ئەمەریکا بریاری نیە وەک جاران هێزەکانی بە ناو شارەکاندا بلاو بکاتەوە و بیانکاتە ئامانج بۆ هێرشی هەر لایەنێک. شارێک بە سەد کەس ناپارێزرێت!
تعليقات
إرسال تعليق