زانیاری نوێ لەسەر گروپە چەکدارییەکەی ناوچەی گەرمیان
ئێران دەیەوێ ناوچە کورد نشینەکانی دەروبەری خورماتوو و کەرکووک و داقوق لەوانە ناوچەی حەفتەغار و بەشێکی ناوچەی داودە بخەتە بەر مەترسی تیرۆر و بەفرسی و بەعەرەبی شیعە و بەتورکمانی بکات ، بۆ ئەم مەبەستەش گروپگەلێکی تیرۆرستی نیمچە ئاشنایی دروست کردووە،کەبەناوی گروپی جیا ئەوەی کە لەئێستادا هەیە پاش ئەوەی پرسیارێکی زۆرم کرد لەو بارەییەوە و ئەو سەرچاونەشی کەدەستم کەوتووە ، ئەو هێزانەی بەناوی ئیسلامی سونەوە دروست بووە کە کەس ناتوانێ بیان بینی یان کەس ناتوانێ نزیکیان ببێتەوە ، بۆیە ئێران دەستێکی باڵای هەیە لەئاراستە کردنیان ،چونکە ئەمریکا هەڵەی زەق ناکات بەو شێوەییە کە گروپی چەکداری دروست بکات تەنانەت ئەو کوردانەی کە لەنێو ئەو هێزانەدا هەن کوردی خەڵکی ئەو ناوچەیەن لێرەدا بەر پرسیارێتی لەسەر شانی کێ یە ؟ ئایا چۆن یەکێتی ڕێگە بەوەدەدات کە هێزی وا دروست ببێ یان کە ئێرانێک بێتە دەربەندیخان و سلێمانی چۆن ڕێگە دەدات بە هێزێک لەژێر دەسەڵاتیاندا بوونی هەبێت،هیچ شیکردنەوەیەکی سیاسی مەکەن کاتێک داعش موسڵی داگیرکرد دواتر دواتر ڕایگەیاند گروپەکەی بەناوی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام ، بۆیە لەئێستاشدا ئێران کە هەرچەندە پێشتر ئاگاداری سەرجەم زانیاری هێزە ئیسلامییەکانی کوردستان بووە هەر سەرەتاوە تاو ئەو کاتەشی کە بەشێکیان هەڵوەشاونەتەوە پاڵنەری سەرەکی ئابووری و مەنەوی هێزی توند ڕەوی ئیسلامی بووە لەناوچەکەدا ئەوەی ئێستاش بەشێکە لەهەمان سیاسەتی ئێران بەپلە یەکێ بۆشی هەیە دواتر لەدەستیان دەربچێ و بکەوێتە دەستی وڵاتانی تری ئیقلیم و خۆرئاوایی لەکاتی بەهێزبوونیاندا.
#هەڵۆ #لەکی
تعليقات
إرسال تعليق